کارنامەی حکومەتەکەی زەیدی پەسەند کرا
عیراق 09:51 PM - 2026-05-14
واع
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق و کابینە وزارییەکەی
دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت بوو بە دەنگدان بە کارنامە و وەزیرە پێشینارەکراوەکانی کابینەی نوێی عیراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی.
دەنگ بە نۆ وەزیر نەدرا
دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئامادەبوونی 270 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییەکان و سەرۆکی حیزبەکان بەڕێوەچوو، کە تیایدا کارنامەی کابینەکەی عەلی زەیدی پەسەندکرا و لە کۆی 23 وەزارەتیش دەنگ بە 14 وەزارەت درا، دەنگدانیش بە نۆ وەزیری دیکە بۆ دوای جەژنی قوربان دواخرا.
دەنگ بە 14 وەزارەت درا
لە دانیشتنەکەدا عەلی زەیدی، کارنامەی کابینەکەی خوێندنەوە و بە کۆی دەنگ لەلایەن پەرلەمانتارەکانەوە پەسەندکرا ،هەروەها لە کۆی 23 وەزارەتیش متمانە بە 14 وەزارەت درا.
بەپێی ڕاگەیاندراوی ئەنجوومەنی نوێنەران، دەنگ بەم وەزاریرانەی خوارەوە دراوە:
باسم محەمەد خزەیر: وەزیری نەوت
محەممەد نووری ئەحمەد: وەزیری پیشەسازی
عەلی سەعد وەهیب: وەزیری کارەبا
عەبدولحسێن عەزیز: وەزیری تەندروستی
سروە عەبدولواحید: وەزیری ژینگە
عەبدولڕەحیم جاسم: وەزیری کشتوکاڵ
مووسەننا عەلی مەهدی: وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان
مستەفا نزار جومعە: وەزیری بازرگانی
خالید شوانی: وەزیری داد
عەبدولکەریم عەبتان: وەزیری پەروەردە
وەهب سەلمان محەممەد: وەزیری گواستنەوە
فالح ئەلساری: وەزیری دارایی
فوئاد حوسێن: وەزیری دەرەوە
مستەفا جەبار سەند: وەزیری پەیوەندییەکان
لایەنە سیاسییەکان کاندیدی نوێ پێشکەش دەکەن
لە پرۆسەی دەنگدان و بەخشینی متمانە بە کارنامەکەی عەلی زەیدی و کابینەکەی، کارنامەکەی عەلی زەیدی و 14 وەزیری پێشنیارکراو، دەنگی پێویستیان بەدەستهێنا، نۆ وەزیری دیکەماون، کە دەنگ و متمانەیان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق پێ بدرێت، پێویستە لایەنە سیاسییەکان کاندیدی نوێ بۆ وەزارەتە ماوەکان دیاری بکەن و تاوەکو دیاریکردنی کاندید بۆ ئەو وەزارەتانە و دیاریکردنی کاندیدەکان لەلایەن، لایەنە سیاسییەکانەوە، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵگیرا.
میدیای رەسمی عیراقیش بڵاویکردەوە، دەنگدان بە وەزیرەکانی دیکە دەکەوێتە دوای جەژنی قوربان.
وەزارەتە ماوەکان
بەپێی میدیای عیراق نۆ وەزارەت ماون بۆ ئەوەی دواتر دەنگ و متمانەیان پێ بدرێت و ئەو وەزارەتانەش بریتین لە:
پلاندانان
ئاوەدانکردنەوە
کاروکاروبای کۆمەڵایەتی
ناوخۆ
بەرگری
گەنجان و لاوان
خوێندنی باڵا
ڕۆشنبیری
کۆچ و کۆچبەران
بڕیارە لەدوای جەژنی قوربان و کاتێک لایەنە سیاسییەکان کاندیدیان بۆ ئەو وەزارەتانە دیاریکرد، لە ئەنجوومەنی نوێنەران پرۆسەی دەنگدان و متمانە پێبەخشینیان بەڕێوەدەچێت.
زەیدی: قەیرانەکان بۆ دەرفەت دەگۆڕین
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق، لە میانەی پێشکەشکردنی کارنامەی وەزاریی حکومەتە نوێیەکەی، دووپاتی کردەوە کە هەنگاوی جدی دەنێت بۆ بەدیهێنانی هیوا و خواستی گەلانی عیراق، بۆیە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی خستۆتە کاری لە پێشینەی حکومەتەکەی.
ڕوونیشی کردەوە کە ڕێگای چاکسازی لە ناوخۆوە و لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و تەمبەڵی کارگێڕییەوە دەستپێدەکات.
سەرۆکوەزیرانی عیراق، ئاماژەی بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و رایگەیاند: قەیرانەکان بۆ دەرفەت دەگۆڕین و خزمەتگوزارییەکان زیاد دەکەین و دۆخی حوکمڕانی بۆ حوکمڕانیی ئەلیکترۆنی دەگوازینەوە.
حکومەت سێ هەنگاو دەگرێتەبەر
زەیدی هەنگاوەکانی لە سێ تەوەردا دیاریکرد و رایگەیاند: یەکەمیان چاکسازی و بنیاتنانی ئابورییە، کە لە ڕێگەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و وەبەرهێنانی ڕاستەقینە و سیستەمێکی دارایی و بانکیی تۆکمەوە دەبێت؛ دووەمیشیان بریتی دەبێت لە بنیاتنانی کۆمەڵایەتی و چەسپاندنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و چاودێریکردنی توێژە پێویستترەکان و پاراستنی منداڵ و بەهێزکردنی ژنان؛ تەوەری سێیەمیش خۆی لە چاکسازیی سیستەمی ئەمنی لە ڕێگەی سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت و بەهێزکردنی تواناکانی هێزە ئەمنییەکان و چەسپاندنی متمانەی هاووڵاتی بە دیموکراسی دەبینێتەوە.
لە کۆتایشدا، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق، داوای لە هەموو نێردە دیپلۆماسییەکان کرد بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان لە بەغدا، و سوپاسی خۆشی بۆ حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی دەربڕی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

