riklam

وەزارەتی بازرگانی: هاووڵاتیانی سلێمانی دەتوانن منداڵ بۆ پسوڵەی خۆراک زیاد بکەن

کوردستان 05:06 PM - 2026-05-13
ئەپلیکەیشنی پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی PUKMEDIA

ئەپلیکەیشنی پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی

هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەتوانن لەئێستادا لەڕێگەی ئەپلیکەیشنی پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی ناوی منداڵەکانیان تۆمار بکەن و وەزارەتی بازرگانیش رایدەگەیەنێت: پێویستە خاوەنی کارتی نیشتمانی بێت.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن وپەیوەندییەکان  لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەسەرجەم قەزا و ناحیەکان و هاووڵاتیانی ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین، دەتوانن لەئێستادا لەڕێگەی ئەپلیکەیشنی پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی ناوی منداڵەکانیان تۆمار بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە: تەمەنی منداڵەکان  لە یەک ساڵ تادوانزە ساڵ تۆمار دەکرێت، بەمەرجێک خاوەنی کارتی نیشتمانی بێت.

PUKMEDIA





ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket