riklam

سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە چین

جیهان 02:48 PM - 2026-05-13
سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە چین سكای نيوز

سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە چین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، گەیشتە چین و هەوڵ دەدات لە رێگەیەوە پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکان لەگەڵ پەکین سەرلەنوێ دابڕێژێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ 13ی5ی2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، گەیشتە چین و ئەم سەردانە رەسمیە، بەیەکەم هەنگاوی لەو شێوەیە لە ئاستێکی باڵادا لەلایەن سەرۆکێکی ئەمریکاوە لە ساڵی 2017 ەوە تا ئێستا هەژمار دەکرێت، کە لەژێر دیدگایەکی ستراتیژیدا بە ناونیشانی: گەڕانەوە بۆ گۆڕەپانی نێودەوڵەتی" ئەنجام دەدرێت.

سەردانەکە لە کاتێکی هەستیار لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا دێت، کە تێیدا کۆشکی سپی هەوڵ دەدات لە رێگەیەوە پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکان لەگەڵ پەکین سەرلەنوێ دابڕێژێتەوە، کە هەمووان چاوەڕوانی دیداری لوتکەی سەرکردایەتی ئەمریکا و چین دەکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket