پنتاگۆن: خەرجی جەنگی ئێران گەیشتە 29 ملیار دۆلار
جیهان 08:55 PM - 2026-05-12
AA
پنتاگۆن
وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پنتاگۆن) نوێترین ئاماری جەنگی وڵاتەکەی دژ
بە ئێران بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، خەرجی جەنگ گەیشتووەتە 29 ملیار دۆلار.
بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی (CNN) ، ئەم خەمڵاندنە نوێیە کە بریتییە لە 29
ملیار دۆلار و بە بڕی ٤ ملیار دۆلار زیاترە لەو ژمارەیەی کە دوو هەفتە لەمەوبەر
بەرپرسانی پنتاگۆن پێشکەشی کۆنگرێسیان کردبوو.
جۆڵز هێرستی، جێگری وەزیری دارایی لە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا،
لەبەردەم لیژنەی تەرخانکردنی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: تیمەکانمان
بەردەوام لە پێداچوونەوەی خەمڵاندنەکان دان، ئێستا گەیشتووینەتە ئەو باوەڕەی
تێچووەکە نزیکە لە 29 ملیار دۆلار.
هێرست هۆکاری ئەم بەرزبوونەوەیەی گەڕاندەوە بۆ نوێکردنەوەی تێچووی
چاککردنەوە و گۆڕینی کەرەستە سەربازییەکان و تێچووی گشتی پرۆسە کارگێڕی و
داراییەکان بۆ مانەوەی هێزەکان لە ناوچەکەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم زیادبونە بەهۆی تێچووە نوێکراوەکانی چاککردنەوە
و گۆڕینی کەرەستە سەربازییەکان و هەروەها خەرجییەکانی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی
ئەمریکایە لە ناوچەکەدا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر پنتاگۆن لە 29ی4ی2026، تێچووی جەنگەکەی بە 25 ملیار دۆلار مەزەندە کردبوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18




.jpg)


دابەزێنە

