riklam

رووسیا: ئاگربەست کۆتایی هات و جەنگ بەردەوامە

جیهان 04:00 PM - 2026-05-12
مووشەکی رووسی ئاژانسەکان

مووشەکی رووسی

رووسیا

 وەزارەتی بەرگری رووسیا کۆتاییهاتنی ئاگربەستی راگەیاند و چەند پێگەی ستراتیژی لە ئۆکراین بە ئامانج گرت.
 
بەپێی ماڵپەڕی سپۆتینکی رووسی، وەزارەتی بەرگری رووسیا،رایگەیاند: ماوەی ئاگربەست کۆتایی هاتووە و هێزەکانیان دەستیان بە ئەنجامدانی هێرشە سەربازییەکانیان بۆ سەر ئامانجە دیاریکراوەکان لە ناو خاکی ئۆکراین کردووەتەوە.
 
وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاماژەی بەوەشکردووە:بە بڕیاری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان و بەبۆنەی یادی 81 هەمین ساڵەی سەرکەوتن، سەرجەم هێزەکانیان رۆژی 8ی ئایار تاوەکو 11ی ئایار پابەندی ئاگربەست بوون و لە شوێن و پێگەکانی خۆیاندا جێگیر بوون و هیچ هێرشێکیان ئەنجام نەداوە.
 
وەزارەتەکە لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیەدا دەستپێکردنەوەی جەنگی راگەیاند و دەڵێت: لەگەڵ کۆتاییهاتنی وادەی ئاگربەستەکە، سوپای رووسیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنەکان کردووەتەوە و هێرشی بەرفراوانیان کردووەتە سەر چەند ئامانجێکی ستراتیژی لە ژێرخانی وزە و کەرتی گواستنەوەی  ئۆکراین.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رووسیا لە رۆژی 24ى2ى2022 هێرشى کردە سەر ئۆکراین و سەرباری چەندین هەوڵی ئاگربەست و کۆتایی هاتنی، بەڵام تاوەکو ئێستا جەنگەکە بەردەوامە و رووسیا زیاتر لە %21ی خاکی ئۆکراینی کۆنترۆڵکردووە و ئۆکراینیش بە مەرجی وەرگرتنەوەی ئەو ناوچانە ئامادەیە جەنگ رابگرێت، بۆیە تاوەکو ئێستا بەرەو پێشچوونێکی ئەوتۆ لە وەستانی جەنگ لە نێوان ئەو دوو ووڵاتەدا بەدینەهاتووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket