riklam

دواین گوژمەی تەمویلی مووچە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی

کوردستان 02:13 PM - 2026-05-12
مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم PUKMEDIA

مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

مووچە

دارایی هەرێم رایگەیاندووە: دواین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی نیسان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA رایگەیاند: کەمێک لەمەوبەر دواین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق کە سەرجەمی بڕەکەی ( 961،736،000،000 ) نۆ سەدو شەست و یەک ملیارو حەوت سەدو سی و شەش ملیۆن دینارە .

وتیشی: هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی موچەی مانگی نیسان وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بڕی ( 16،624،814،478 ) شانزە ملیارو شەش سەدو بیست و چوار ملیۆن و هەشت سەدو چواردە هەزارو چوار سەدو حەفتاو هەشت دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی نیسان نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.


PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket