riklam

پێش جەژن سەبەتەیەکی دیکەی خۆراک دابەش دەکرێت

کوردستان 11:07 AM - 2026-05-11
سەبەتەی خۆراک PUKMEDIA

سەبەتەی خۆراک

سلێمانی

بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراکی سلێمانی رایدەگەیەنێت: پێش جەژن زیاتر لە نیوەی سەبەتەی سێیەمی خۆراک بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکەین و کێشەی کەمی زەیتیش چارەسەربووە و بڕی پێویست لەکۆگاکاندا بوونی هەیە.

کامەران فەتاح بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: بە نووسراوی رەسمیی لەلایەن بەغدادەوە ئاگادارکراینەوە دەست بە ئامادەکارییەکان بکەین بۆ دابەشکردنی سەبەتەی سێیەمی خۆراکی ساڵی 2026 و لەئێستاشدا ئامادەکارییەکانمان دەستپێکردووە.

راشیگەیاند: تەواوکردنی رێککارەکان چەند رۆژێکی دەوێت و هەوڵدەدەین پێش جەژن دەست بەدابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بکرێت و زیاتر لە 50٪ ی دابەشبکەین.

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بەشە خۆراکە سەرجەم ماددەکانی تێدایە، کە بریتین لە (برنج، شەکر، زەیت، دۆشاو، پاقلەمەنییەکان، نیسک و لەتکەنۆک)، هەرچەندە پێشتر کێشەی کەمی زەیت هەبوو، بەڵام سێ مانگە لەسەر یەک زەیت دابەشدەکرێت و بڕیکی زۆریش لە کۆگاکاندا هەن و هیچ کێشەیەکی نەماوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان کە خۆی لە (ئارد، برنج، زەیت، نیسک، فاسۆلیا، نۆک، لەتکە نۆک، دۆشاو، شەکر) دەبینێتەوە، مانگانە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت، بەڵام بە تێکڕای ساڵەکە چەند مانگێک دابەشناکرێت و ئەمەش کاریگەری لەسەر جێگیرکردنی نرخی خۆراک لەبازاڕەکاندا هەیە و بەدابەشنەکردنی بەشەخۆراک، نرخەکان لەبازاڕدا بەرز دەبنەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket