riklam

نرخی نەوت لەسەروی 113 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت

جیهان 09:01 AM - 2026-05-05
نرخی نەوت PUKMEDIA

نرخی نەوت

ئەمڕۆ 5ی5ی2026، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرز و نزمی بەخۆیەوە بینی، بەشێوەیەک سەرەتا نرخەکەی بەرزبووەوە و دواتر دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئێستاش یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 113 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 بەپێی ماڵپەڕی (OIL PRICE)، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دوای بەرزبوونەوەی، دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەشێوەیەک سەعات 8:55 دەقیقە بە کاتی هەرێمی کوردستان، یەک بەرمیل نەوتی برێنت 95 سەنت دابەزیوە و بە 113 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساس دوو دۆلار و 2سەنت دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بە 104 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
 ناسەقامگیری نرخی نەوت، بەهۆی ئەو دۆخە ئاڵۆزەیە کە بەهۆی ناکۆکییەکانی ئەمریکا و ئێرانەوە رووی لە بازاڕی وزەی جیهان کردووە، کە ئاسۆیەک بۆ ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخی گەروی هورمز، یان ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە بەدیناکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket