riklam

نرخى نەوت دادەبەزێت

جیهان 09:07 AM - 2026-05-02
نرخی نەوت لە جیهان PUKMEDIA

نرخی نەوت لە جیهان

نرخی نەوت

لەگەڵ داخرانی بازاڕەکانی جیهاندا، نرخەکانی نەوت دابەزینێکی بەرچاویان تۆمارکرد و نرخەکان لە ئاستە پێوانەییەکانی پێشوو دوورکەوتنەوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە بڕى 108.17 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بۆ 101.94 دۆلار دابەزی.

ئەم دابەزینەی ئێستاى نرخى نەوت دواى ئەوە دێت کە نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا تا نزیکەی 130 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک رۆیشت و نرخەکەشى لە ئێستادا وەک دابەزینێکی بەرچاو لە بازاڕەکانی وزەدا هەژمار دەکرێت.

چاودێرانی بازاڕ ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم دابەزینە کاریگەری بەرچاوی دەبێت لەسەر هاوسەنگییەکانی دابینکردن و خواست لە جیهاندا، دوای ئەوەی نرخەکان گەیشتنە لوتکە، ئێستا بازاڕەکە بەرەو جێگیربوونێکی نوێ هەنگاو دەنێت کە تێیدا نرخەکان بەراورد بە چەند مانگی رابردوو نزمترن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket