riklam

عیراق هەناردەکردنی نەوتی لەرێگەی دەروازەی ڕەبیعەوە بۆ سوریا دەستپێکرد

عیراق 10:00 PM - 2026-05-01
هەناردەی نەوتی عیراق SKY NEWS

هەناردەی نەوتی عیراق

هەناردەکردنەوەی نەوت

عیراق بە رەسمی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی لە هەناردەکردنی نەوتی خاو راگەیاند، ئەویش لە رێگەی وشکانی و بە تانکەر لە دەروازەی سنووری رەبیعەوە بەرەو خاکی سوریا و بەڕێوەبەری گشتی دەسەڵاتی گومرگی عیراقیش دەڵێت: ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی زیادکردنی داهاتی نیشتمانی لە رێگەی چالاککردنی دەروازە سنوورییەکانەوە.

ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە پلانی حکومەتی عیراق دێت بۆ زیادکردنی رێگاکانی هەناردەکردن و کەمکردنەوەی پشتبەستنی تەواو بە بەندەرەکانی کەنداو.

لەو بارەیەشەوە ثامر قاسم داود، بەڕێوەبەری گشتی دەسەڵاتی گومرگی عیراق، دووپاتی کردەوە، کە ئەم بڕیارە نەک تەنها فشارەکانی سەر بەندەرە دەریاییەکان کەم دەکاتەوە، بەڵکو دەبێتە هۆی گەشەپێدانی ژێرخانی لۆجستی و زیادکردنی داهاتی نیشتمانی لە رێگەی چالاککردنی دەروازە سنوورییەکانەوە.

ئەم ستراتیژییە نوێیەی عیراق نیشانەی ئەوەیە کە دەوڵەت دەیەوێت لە سیاسەتی یەک رێگای هەناردەکردن رزگاری بێت و ئاسایشی وزەی خۆی لە رێگەی زیادکردنی دەروازە سنوورییەکانەوە بپارێزێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket