riklam

نرخی نەوت 120 دۆلاری تێپەڕاند

جیهان 09:19 AM - 2026-04-30
نرخی نەوت لە جیهان ئاژانسەکان

نرخی نەوت لە جیهان

نرخی نەوت

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 120 دۆلار، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە دوای ساڵی 2022ەوە، هۆکاری ئەم هەڵکشانەش دەگەڕێتەوە بۆ بەردەوامی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و داخرانی گەرووی هورمز، بەڵام دواتر نرخەکەی کەمێک دابەزییەوە.

لە ئێستادا نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 1.5٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 119 دۆلار و 75 سەنت، هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساس گەیشتە 107 ودۆلارو 25 سەنت.

راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، خەریکی ئامادەکارییە بۆ گەمارۆیەکی دەریایی درێژخایەن دژی ئێران، ئەمەش ترسی لای وەبەرهێنەران دروست کردووە، هاوکات ئێران وەک وەڵامێک گەرووی هورمزی داخستووە، کە نزیکەی 20٪ی نەوتی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت، ئەمەش بووەتە هۆی پەککەوتنی گواستنەوەی وزە.

لەلایەکی ترەوە ترەمپ هەوڵ دەدات هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ کردنەوەی گەرووەکە دروست بکات، بەڵام هاوپەیمانەکانی ئەمریکا تا ئێستا ساردییان نواندووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket