riklam

لیستی مووچەی مانگی نیسان رەوانەی بەغداد دەکرێت

کوردستان 08:34 PM - 2026-04-21
دراوی عیراقی PUKMEDIA

دراوی عیراقی

مووچە

لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار رەوانەی بەغداد دەکرێت و سبەینێ ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە: ئێوارەی ڕۆژی 21ی4ی2026، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.

 لە بارەی کاتی رادەستکردنیشی، ئەوە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندووە: سبەینێ چوار شەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.  

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی 12ی 4ی 2026 دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆرانی هەرێم دابەشکرا و  رۆژی 14ی4ی2026 كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە هات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket