riklam

مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت

کوردستان 05:35 PM - 2026-04-14
پارەی عیراقی PUKMEDIA

پارەی عیراقی

مووچە

دارایی هەرێم رایگەیاند: مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتوە رایگەیاند: رۆژی پێنج شەممە ( 16ی نیسانی 2026) مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.


ئەوەشی راگەیاندووە: هاوکات لەهەمان رۆژدا مووچەی مانگی ئازاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( 1-7-2024) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket