تەمویلی مووچەی مانگی ئازار بۆ هەرێم نێردرا
کوردستان 03:09 PM - 2026-04-09
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
دارایی عیراق تەمویلی مووچەی مانگی ئازاری خستە سەر هەژماری دارایی هەرێم و وابڕیارە رۆژی یەک شەممە دەست بەدابەشكردنی مووچە بکرێت.
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە ( ٩ ی نیسانی ٢٠٢٦) بڕی ( ٩٥٧،١٢٢،٠٠٠،٠٠٠ ) نۆ سەد و پەنجاو حەوت ملیارو سەدو بیست و دوو ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئەوەش هاتووە: بەهۆی ئەوەی پارەکە لە کۆتایی دەوامی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق داخڵی سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان بووە، وەرگرتنی پارە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە ڕۆژی یەک شەممەو ڕاستەوخۆ هەمان ڕۆژ دوای وەرگرتنی پارەکە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.
لە راگەیەندراوێکی تریشدا ئاماژەی بەوە داوە: هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی موچەی مانگی ئازار وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بڕی ( ٢١،٤٠٧،٥٩٥،٣٧٥ ) بیست و یەک ملیارو چوار سەدو حەوت ملیۆن و پێنج سەدو نەوەدو پێنج هەزار دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی ئازار نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

