riklam

نەختی نێودەوڵەتی: عیراق لە رووی ئابورییەوە پێنجەمین وڵاتی عەرەبییە

عیراق 09:33 AM - 2026-04-07
ئابوری عیراق لە گەشەدایە Economy News

ئابوری عیراق لە گەشەدایە

سندوقی نەختی نێودەوڵەتی ئاشکرای دەکات، لە رووی ئابورییەوە عیراق پلەی پێنجەمی وڵاتانی عەرەبی وەرگرتووە و لەسەر ئاستی جیهانیش لە پلەی 44 دایە.

بەپێی راپۆرتێکی سندووقەکە، کۆی بەرهەمی ناوخۆیی عیراق لە ساڵی 2026دا، بریتی بووە لە 739 ملیار و 13 ملیۆن دۆلار، بەمەش لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پێنجەمە و لەسەر ئاستی جیهانیش پلەی 44ی بەردەکەوێت.

پەیوەست بە ریزبەندییەکانیش، ئەوا سعودیە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی یەکەمە، هاوکات چین بە 43.5 تریلۆن دۆلار لەسەر ئاستی جیهان یەکەمە و پێش ئەمریکا دەکەوێت.

هەر لە راپۆرتەکەدا، ئاماژە بەوەشکراوە، کە  سەقامگیری دارایی و نەختەینەیی، سەقامگیرە و رێژەی هەڵئاوسانی ساڵانە بریتی یە %2.5، هاوکات کورتهێنانیش %1.1.

لە کۆتایشدا، سندوقی نەختی نێودەوڵەتی، ئاشکرای دەکات، ئابوری عیراق تا ساڵی 2030 بەردەوام دەبێت لە گەشەکردن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket