riklam

د.هه‌ڵۆ عه‌سكه‌ری: هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر مووچه‌ نییه‌

کوردستان 05:05 PM - 2026-03-31
پارەی عیراقی PUKMEDIA

پارەی عیراقی

وه‌زیرێكی حكومه‌تی عیراق ده‌ڵێت: هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نییه‌.
 
د.هه‌ڵۆ عه‌سكه‌ری وه‌زیری ژینگه‌ی عیراق راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عیراق له‌باره‌ی خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی سێی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ گفتوگۆی كردوه‌ و دڵنیایداوه‌ هیچ مه‌ترسیه‌ك بۆ مووچه‌ له‌ئارادا نییه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندبوو:  ئێواره‌ی رۆژی 29ی3ی2026، لیستی مووچه‌ی مانگی ئازاری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و راپۆرتی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگی شوبات له‌لایه‌ن تیمی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی به‌غداد كراوه‌و رۆژی 30ی3ی2026، راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ كراوه‌.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket