ئەمڕۆ هاوکاری دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت
کوردستان 12:16 PM - 2026-02-14
PUKMEDIA
دینارى عیراقى
ئەمڕۆ شەممە 14ى2ى2026 هاوکاریی
دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی کانوونى دووەم دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە رۆژى 12ى2ى2026 بڵاویکردەوە، کە دوای
ئەوەی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(1)ی ساڵی 2026 خرایە سەر هەژماری
وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى
سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجامدراون بۆ ئەم مەبەستە رۆژی شەممە
بەرواری (14)ی شوباتی 2026، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
بڕی ئەو پارەیەی
بەر هەر پێشمەرگە و ئەفسەرێك دەكەوێت، نزیكەی 72,000 دینارە و پڕۆسەی دابەشكردنی ئەو
هاوكارییە لە رێگەی ئامێرەكانی (هەژماری من)ەوە دەبێت و پێشمەرگەكان دەتوانن لە رێگەی
ئامێرەكانی ATM پارەكە وەربگرن.
بەگوێرەی زانیارییەكان،
بڕی ئەو هاوكارییەی بۆ ئەم مانگە لەلایەن هاوپەیمانانەوە تەرخانكراوە، بریتییە لە
6 ملیار و 331 ملیۆن دینار و چاوەڕوان دەكرێت نزیكەی 90 هەزار ئەفسەر و پێشمەرگە
لەو بڕە پارەیە سوودمەند بن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
کوردستان 10:00 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18 -
له ساڵیادى شههیدبوونى حەسەن حهیران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

