یه‌كێتی و لایه‌نه عیراقییه‌كان تاوتوێی حكومه‌تی نوێی عیراق ده‌كه‌ن
کوردستان 10:49 AM - 2026-01-25
PUKMEDIA
سەردانی وەفدی باڵای یەكێتی بۆلای لایەنە سیاسییەكان لەبەغداد
وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی و به‌یاوه‌ری ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ و خالید شوانی و یوسف گۆران، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆخی سیاسی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌به‌غداد ئه‌نجامداو جه‌ختیان له‌هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه عیراقییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار كرده‌وه كه به‌پێی ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
حكومه‌تی داهاتووی عیراق به‌پێی ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات
وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان كۆبووه‌وه‌و ئاڵوگۆڕی بیروڕا له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق كرا‌و وه‌فدی یه‌كێتی جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێزو كارا كرده‌وه كه‌جێی ره‌زامه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق بێت و كار بكات بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوورو گه‌شه‌پێدانی ئابوری عیراق و باشتركردنی دۆخی خزمه‌تگوزاری.
وه‌فدی یه‌كێتی روونیشی كرده‌وه، كه‌یه‌كێتی پێیوایه ده‌بێت ئه‌وله‌وییه‌تی حكومه‌تی داهاتووی عیراق، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور بێت.
حكومەتی داهاتووی عیراق كێشەی مووچە و بودجە چارەسەربكات
هەر لەسەردانەكەدا، وەفدی باڵای یەكێتی لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسایب كۆبووەوەو تاوتوێی دۆخی سیاسی عیراق و هەرێم و پڕۆسەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق-یان كرد، هاوكات قوباد تاڵەبانی بۆچوونی یەكێتی لەبارەی چۆنییەتی پێكهێنانی حكومەتی نوێ خستەڕوو، جەختی لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی كارا كردەوە كە وەك یەك خزمەتی هەموو عیراقییەكان بكات، روونیشی كردەوە، كە یەكێتی پێیوایە هەموو كێشەكانی عیراق و لەناویشیاندا كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد دەبێت بە گەڕانەوە بۆ دەستوور چارەسەر بكرێن و دەبێت ئەولەوییەتی حكومەتی داهاتووی عیراق چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدادو بە تایبەتیش كێشەی بودجەو مووچە بێت.
پێویسته هه‌موو لایه‌نه عیراقییه‌كان پێكه‌وه هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بن
هه‌ر له‌به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌به‌غداد، وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبووه‌وه‌و تاوتوێی دۆخی سیاسی عیراق و چۆنییه‌تی به‌ره‌و پێشچوونی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كرا‌و وه‌فدی یه‌كێتی دیدو روانینی حزبكه‌ی بۆ داهاتووی عیراق و حكومه‌تی نوێ خسته‌ڕوو.
هاوكات قوباد تاڵه‌بانی به ئاماژه‌دان به‌كێشه و ته‌حه‌داكانی به‌رده‌م عیراق و دۆخی ئابووری و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد، روونی كرده‌وه، كه پێویسته هه‌موو لایه‌نه عیراقییه‌كان پێكه‌وه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێك كه له ئاست قۆناغه‌دا بێت و بتوانێت سه‌قامگیری عیراق بپارێزێت و له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری و گه‌شه‌پێدانی ئابووریشه‌وه هه‌نگاوی گه‌وره بنێت و ده‌بێت حكومه‌تی داهاتوو كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات و هه‌رێم و به‌غداد پێكه‌وه هاوكاربن بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری و باشتركردنی دۆخی خزمه‌تگوزاری و ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان.
ده‌بێت ئه‌وله‌وییه‌تی حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان بێت
هه‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا وه‌فدی باڵای یه‌كێتی له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه كۆبووه‌وه‌و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌دروستكردنی كۆده‌نگییه‌ك له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتر حكومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت، هاوكات قوباد تاڵه‌بانی روونی كرده‌وه، كه یه‌كێتی پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌وله‌وییه‌تی هه‌ردوو حكومه‌تی داهاتووی عیراق و هه‌رێم چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان بێت و به تایبه‌تیش كێشه‌ی بودجه كه مافێكی ده‌ستووری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه و نابێت بخرێته چوارچێوه‌ی ململانێ و ناكۆكییه سیاسییه‌كانه‌وه.
ده‌بێت حكومه‌تی نوێ خزمه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كان بكات
هاوكات وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی پارتی ته‌قه‌دوم كۆبوونه‌وه‌و هه‌ردوولا هاوڕابوون كه ده‌بێت حكومه‌تی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌زامه‌ندیی و خواست و داواكارییه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق پێكبهێنرێت و وه‌ك یه‌ك خزمه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كان و هاووڵاتییانی عیراق بكات، هاوكات قوباد تاڵه‌بانی به‌پێویستی زانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بن و پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری عیراق.
لایه‌نه عیراقییه‌كان زیاتر هه‌ماهه‌نگ بن
وه‌فده باڵاكه‌ی یه‌كێتی له‌به‌غداد له‌گه‌ڵ هادی عامری، ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی به‌در كۆبووه‌وه‌و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له‌باره‌ی دۆخی سیاسی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه كرد‌و هه‌ردوولا هاوڕابوون كه‌پێویسته لایه‌نه عیراقییه‌كان زیاتر پێكه‌وه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێك كه له‌ئاست قۆناغه‌كه‌دا بێت و بتوانێت ئاسایش و سه‌قامگیری عیراق بپارێزێت، هاوكات جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

