رێبوار تەها باشترین پارێزگاری باشووری كوردستانە
کوردستان 04:07 PM - 2025-12-27
راگەیاندنی رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك
بەپێی راپرسییەك كە دەزگایەكی میدیایی لەهەرێمی كوردستان ئەنجامی داوە، رێبوار تەها كە پارێزگاری كەركوكە بەباشترین پارێزگاری باشووری كوردستان بۆ ساڵی 2025 هەڵبژێردراوە كە زیاتر لە90% ی دەنگەكانی راپرسییەكەی بەدەستهێناوەو هێشتا راپرسییەكەش بەردەوامیی هەیە.
لە راپرسییەكدا كە تۆڕی میدیایی رووداو لەفەیسبووك بەناونیشانی (كام پارێزگاری باشووری كوردستان لە 2025 باشترین بوو)، بڵاوكراوەتەوەو وێنەی هەریەك لە رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە و عەلی تەتەر پارێزگای دهۆك دانراوە، رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك لەسەر پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، تەنها لەماوەی 4 سەعاتدا لەكۆی بەشداری نزیكەی 11 هەزار و 500 دەنگ، زیاتر لە 90% ی دەنگەكانی بەدەستهێناوەو هاووڵاتیان وەك باشترین پارێزگاری باشووری كوردستان دیارییان كردووە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، كە كاندید بوو بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق، 96 هەزار دەنگی بەدەستهێناو بووە خاوەنی زۆرترین دەنگ لەسەر ئاستی عیراق.
هاوكات مونا سامی پێشكەشكاری عیراقی، لەپەیامێكیدا لە ئێكس رایگەیاندبوو: ئەگەر رێز لە دەنگی دەنگدەر بگیرێت و بەپێی رێژەی زۆرترین دەنگ بێت، دەبێت رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، بكرێتە سەرۆك وەزیرانی عیراق.
هەروەها رۆژی 10ـی 8ـی 2024، رێبوار تەها، سەرۆكی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، لەپشكی كورد وەك پارێزگاری كەركوك هەڵبژێردرا.
رێبوار تەھا كێیە؟
رێبوار تەھا مستەفا ئەحمەد لە ساڵی 1981 لە گەڕەكی ئازادی لە شاری كەركوك لەدایك بووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە كەركوك تەواو كردووە.
خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆسی پەروەردەی زمانی ئینگلیزی، بەكالۆریۆسی یاسا و بڕوانامەی دیپلۆمی كارگێڕی و یاسایە لە پەیمانگای تەكنیكی كەركوك.
لەدوای پڕۆسەی ئازادكردنی عیراق، ھەتا ساڵی 2014 لەبواری ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كاری كردووە، ساڵی 2014 بۆ جاری یەكەم بووە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەندامی لیژنەی دەستپاكیی پەرلەمان.
لە ساڵی 2018 وەك سەرۆكی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ جاری دووەم بووەوە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و لەو خوولەدا جێگری سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە و ھەروەھا جێگری نووسینەوەی پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمانی عیراق بووە.
لە خوولی سێیەم و چوارەمی پەرلەمانی عیراقدا، داكۆكیكاری پرس و مافەكانی خەڵكی كوردستان و كەركووك بووە.
لە كۆنگرەكانی چوارەم و پێنجەمی یەكێتیدا، وەك ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ھەڵبژێردرا.
لە ساڵی 2023 دا، وەك سەرۆكی ھاوپەیمانیی كەركووك ھێز و ئیرادەمانە، بەشداریی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی كرد و بووە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك و دواتر بە پارێزگاری كەركوك هەڵبژێردرا.
رێبوار تەها، ماوەی كەمتر لەساڵێك و چوار مانگە پارێزگاری كەركوكە و لەو ماوەیەدا توانیویەتی بە بودجەیەكی كەمی پتڕۆدۆلار، چەندین پڕۆژەی ستراتیژی و خزمەتگوزاری گرنگ لە سنووری پارێزگای كەركوك ئەنجامبدات، جگە لە كۆنكرێتكردنی سەدان گەڕەك و كۆڵانی كەركوك و رووناككردنەوەی شەقامەكانی شارەكە و چەندیدن خزمەتگوزاری دیكە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

