یه‌كێتی له‌پێناو خه‌ڵك رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و عیراقی ده‌وێت
کوردستان 01:26 PM - 2025-10-25
PUKMEDIA
لۆگۆى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و حکومەتى هەرێم و عیراق
په‌یوه‌ندییه‌كانی
نێوان هه‌رێم و به‌غداد، له كارنامه‌ی لیستی 222ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا
بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، بایه‌خ و گرنگی زۆری پێدراوه و پێوایه جێبه‌جێكردنی
ته‌واوی مادده ده‌ستورییه‌كان، به تایبه‌ت ئه‌و ماددانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به‌مافه‌كانی
هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه خزمه‌ت به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و
باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم
و حكومه‌تی عیراقیشه.
كارنامه‌ی لیستی 222 ی یه‌كێتی بۆ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غداد
دووباره داڕشتنه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی عیراق یه‌كێكه
له كاره پێشینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك چۆن له رابردوودا كاری بۆ
كردووه، تاوه‌كو له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا كاریگه‌ری دیدگای تاكڕه‌وانه‌ی لایه‌نێك و
گوتاری هێزه پۆپۆلیست و دروشمباز و موزایه‌ده‌چییه‌كان بێڕۆڵ بكات و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی
نێوان هه‌رێم و به‌غداد به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی چاره‌سه‌ر بكات:
1. كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی مادده
ده‌ستورییه‌كان، به تایبه‌ت ئه‌و ماددانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به مافه‌كانی هه‌رێمی
كوردستانه‌وه هه‌یه.
2. به‌رده‌وامبوون له دیالۆگی جددی و بنیاتنه‌ر
له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان ( كه‌ركوك و
ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، پشكی هه‌رێمی
كوردستان له بوودجه، دۆسیه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه).
3. داكۆكی كردن له پره‌نسیپی هاوبه‌شی
راسته‌قینه له بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه فیدڕاڵییه‌كان و بوونی پشكی
نوێنه‌رایه‌تی كارا و هاوبه‌شی راسته‌قینه له دامه‌زراوه سیادییه‌كانی ده‌وڵه‌ت
وه‌ك: وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزاری و ئه‌منییه‌كان، ده‌زگا فیدراڵییه‌كان، نوێنه‌رایه‌تی
دیپلۆماسی عیراق له ده‌ره‌وه.
4. هه‌وڵدان بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌كی هاوبه‌شی
نه‌وت و گاز كه مافه‌كانی هه‌رێم و عیراق ده‌سته‌به‌ر بكات.
یه‌كێتی به‌په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ عیراق و هه‌رێم به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه
هه‌ر قۆناغه و
تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بۆ ئه‌م قۆناغه دیالۆگ و هه‌نگاوی كرداریانه بۆ
به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و عیراق به چاره‌سه‌ر ده‌زانێت و له‌ڕێگه‌ی
سه‌رۆك بافڵه‌وه هه‌نگاوی كرده‌یی بۆناوه.
د. نه‌به‌ز مه‌جید،
كاندیدی ژماره 22 له‌سه‌ر لیستی 222 ی یه‌كێتی له بازنه‌ی هه‌ولێر، به وێبسایتی
ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIAی راگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان
هه‌رێم و به‌غداد په‌یوه‌ندییه‌كی گرنگ و چاره‌نووسسازه، چونكه په‌یوه‌ندی به ژیانی
تاك به تاكی هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه و یه‌كێتی ده‌یه‌وێت به دیدگایه‌كی نوێ و
له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد دابڕێژێته‌وه
و له رێگه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه كاری جددی بۆ ده‌كات، هاوكات په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی
بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه دروست كردووه كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم و
به‌غداد ناویه‌تی.
راشیگه‌یاند: یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان حزبێكی لۆژیكییه و ده‌زانێت عیراق چی له هه‌رێم ده‌خوازێت و
ده‌بێت هه‌رێمیش چی له‌عیراق بخوازێت، هه‌ربۆیه هه‌وڵده‌دات دوور له‌زمانی زبر و
هه‌ڕه‌شه، بهكرداریانه گرێ كوێره‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد بكاته‌وه و هه‌ردوولا
له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه، هه‌ربۆیه یه‌كێتی
ده‌یه‌وێت رۆڵی له‌داڕشتنه‌وه‌ی ئابوری و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی و ئیدارییه‌كان
و راگرتنی باڵانسی نێوده‌وڵه‌تی و پاراستنی ئاشته‌وایی نیشتمانیی و بوژاندنه‌وه‌ی
بازاڕ له سه‌رتاسه‌ری عیراقدا هه‌بێت.
یه‌كێتی به‌باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ژیانی خه‌ڵك باشتر ده‌كات
یه‌كێتی به‌پلان
و به‌رنامه‌ی تۆكمه كار بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و عیراق ده‌كات،
چونكه پێیوایه باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و
گاز كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك هه‌یه.
بێستون عه‌بدولڕه‌حمان
ناسراو بهبێستون سابوراوایی، كاندیدی ژماره 14 له‌سه‌ر لیستی 222 ی یه‌كێتی له
بازنه‌ی سلێمانی، به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: یه‌كێتی له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی
گشتی خۆی و كارنامه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عیراقدا كار بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و عیراق ده‌كات له‌پێناو
به‌ژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و دابینكردنی ژیانێكی شایسته‌تر بۆیان.
راشیگه‌یاند: چه‌ندین
ساڵه سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به پلان و به‌رنامه‌ی تۆكمه سه‌رقاڵی
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و عیراقه، بۆ داهاتووش ده‌یه‌وێت له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عیراق له‌ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌كانییه‌وه كاریگه‌ری زیاتر له‌سه‌ر داڕشتنی
سیاسه‌تێكی گونجاو دروستبكات و كار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گاز یان ده‌ركردنی
یاسایه‌كی هاوبه‌شی نه‌وت و گاز بكات، كه مافه‌كانی هه‌رێم و عیراق ده‌سته‌به‌ر
بكات و له خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستاندابێت دوور له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت.
یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان هه‌ر له سه‌رده‌می سه‌رۆك مام جه‌لال و پاش روخاندنی رژێمی به‌عس له‌ساڵی
2003، هه‌وڵی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی
نێوان هه‌رێم و عیراقی داوه، هه‌ربۆیه رۆڵی گرنگ و به‌شداری سه‌ره‌كی بوو له‌نووسینه‌وه
و په‌سندكردنی ده‌ستووری نوێی عیراق له‌ساڵی 2005دا و هه‌وڵیدا كورد به شێوه‌یه‌كی
یاسایی و فیدراڵی بكرێته هاوبه‌شی سه‌ره‌كی له‌حكومه‌تی عیراق، چونكه یه‌كێتی هه‌میشه
به‌غدادی به قوڵایی ستراتیژی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان زانیوه، له‌ئێستاشدا یه‌كێتی
به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌وڵی پته‌وكردن و داڕشتنه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌دات له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێم و ئامانجیه‌تی خه‌ڵكی هه‌رێمی
كوردستان و عیراق له‌سایه‌تی سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ژیانێكی
باشتریان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

