شاكارى يەكێك لە نووسەرە مەزنەكانى جيهان بە كوردى بڵاودەكرێتەوە
مەڵتی میدیا 10:24 AM - 2025-10-01
PUKMEDIA
رۆمانى (دڵێكى وا سپى)
رۆمانى (دڵێكى
وا سپى)، شاكارى نووسەرى ئيسپانى خابيێر ماريياس يەكێك لە نووسەرە مەزنەكانى
جيهان، كە لە لايەن ئارام ڕەشيد كراوە بە كوردى و ناوەندى رۆشنبيرى رەهەند لە حەوتەمين
پێشانگاى نێودەوڵەتى سلێمانى بۆ كتێب، بڵاوى دەكاتەوە.
لە بارەى ناوەرۆكى
رۆمانەكەوە نووسەر و وەرگێڕ ئارام رەشيد بە PUKMEDIA ی رایگەیاند: چيرۆكەكە دەربارەى وەرگێڕێكە بە
ناوى خوان كە لە رێكخراوى نەتەوە يەكگرتووەكان و رێكخراوە باڵا نێودەوڵەتييەكان
كار دەكات و هەر لەو رێگەيەشەوە بە كچە هاوپيشەيەكى ئاشنا دەبێت و هاوسەرگيرى دەكەن،
كە ئەمە سەرەتاى بەسەرهاتەكەيە، خوان لەيەكێك لە هۆتێلەكانى هاڤانايە بۆ بەسەربردنى
مانگى هەنگوينيى و بەڕێكەوت گوێى لە قسەى ژنێك دەبێت لە ژوورەكەى تەنيشتيان، دەنگى
ژنێك كە داوا لە پياوێك دەكات ئەگەر بەڕاستى خۆشيدەوێت، با لەبەر خاترى ئەو ژنەكەى
خۆى بكوژێت، بەمەش دەكەوێتە هەڵدانەوەى رابردووى خۆى."
لە بارەى نووسەرى
رۆمانەكەوە وەرگێڕ ئاماژەى بەوەدا: "خابيێر ماريياس لە ساڵى 1951 – 2022 لە مەدريد
لەدايك بووە و مردووە، جگە لە نووسەر وەرگێڕ و رۆژنامەوان بووە، يەكێك بووە لە بەناوبانگترين
نووسەرەكانى ئيسپانيا، كە بەرهەمەكانى بۆ زۆربەى زمانە جياوازەكانى جيهان وەرگێڕدراون،
لەزانكۆكانى ئيسپانيا و ئەمەريكا و لە ساڵى 1983 تاكو 1985 لە زانكۆى ئۆكسفۆرد؛ ئەدەبياتى
گوتووەتەوە، هاوکات خابيێر ماريياس يەكێكە لە مەزنترين نووسەرە زيندووەكانى جيهان،
هيچ نووسەرێكى تر ناناسم بەرهەمەكانى بگاتەى ئاستى ئەو، تەنيا دەتوانم بە يەك نووسەر
بەراوردى بكەم: گابرێل گارسييا ماركيز."
رۆمانی دڵێكى وا
سپى لەلایەن وەرگێڕ "ئارام رەشید"ەوە كراوە بە كوردی و ناوەندى رۆشنبيريى
رەهەند 3ی10 بۆ 13ی10 لە حەوتەمين پێشانگاى نێودەوڵەتى سلێمانى بۆ كتێب، بڵاوىدەكاتەوە.
ئارام رەشید
نووسەر و وەرگێڕ تا ئێستا وەرگێڕانی بۆ هەریەك لەڕۆمانەكانی (كۆلارەباز، بەردی سەبووری،
ڕێگا، بازاڕیی، كافكا لە كەنار دەریا، ترس لە مەرگ، ڕێگاكانى گەڕانەوە بۆ ماڵەوە،
نزا بۆ ڕفێندراوەكان و ...) كردووە.
رۆمانی دڵێكى وا
سپى یەكەمین بەرهەمی نووسەری ئيسپانى خابيێر ماريياس-ە كە بە زمانى كوردى چاپ و بڵاودەبێتەوە،
رۆمانەكە لە ساڵی 1992 بڵاوكراوەتەوە و لە ساڵى
1997 خەڵاتى نێودەوڵەتى دەبڵن ئيمپاك-ى پێ بەخشراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18




.jpg)


دابەزێنە

