حەوت ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
ڕیپۆرتاژ 09:17 AM - 2025-05-18
PUKMEDIA
عادل موراد یەكێك لە دامەزرێنەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئەمڕۆ 18-5-2025 حەوت ساڵ بەسەر كۆچی دوایی سەركردە عادل موراد یەكێك لەدامەزرێنەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیدا تێدەپەڕێت.

عادل موراد له 11ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 1949 له شاری بەغدا له‌دایكبووه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له كیمیادا له زانكۆی به‌غدا به‌ده‌ستهێناوه و یه‌كێك بوو له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
هه‌روه‌ها له حكومه‌تی كاتی عیراقدا نوێنه‌ری یه‌كێتی بوو له به‌غداو ماوه‌یه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال بووه له دیمه‌شق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماوه‌ی چوار ساڵ باڵیۆزی عیراق بووه له رۆمانیاو ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیش لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی (ی.ن.ك) بووه‌و پاشان له كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتییدا وه‌ك سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دیاریكراوه.
له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا ده‌بێته ئه‌ندامی ناوچه‌ی پارتی له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی و له ھه‌مان كاتدا له‌به‌ر كه‌می مامۆستای گونده‌كان، له خوێندنگه‌ی یه‌كێك له گونده‌كان ده‌ست به‌كاری مامۆستایه‌تی ده‌كات.
پاش راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی 11ی ئازاریی ساڵی 1970 له كۆنگره‌ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان به سكرتێری یه‌كێتیه‌كه ھه‌ڵده‌بژێردرێت.
له‌دوای ئه‌مه عادل موراد ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدادو تا ساڵی 1974 و به‌ر له ده‌سپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان كورد‌و رژێمیدا، به‌غدا به‌جێ ده‌ھێڵیت.
دواتر‌و له پاش ھه‌ره‌س ھێنانی شۆڕشی ئه‌یلول له ساڵی 1975 ئاواره‌ی ئێران ده‌بێت و ھه‌ر له‌و ساڵه‌شدا ئێران به‌جێده‌ھێڵیت و روو ده‌كاته وڵاتی سوریا.
كاتێك ده‌چێته سوریا، له‌وێ له‌گه‌ڵ مام جه‌لال په‌یوه‌ندی دروست ده‌كات و به‌شدار ده‌بێت له دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
دوا به‌دوای دامه‌زراندنی یه‌كێتی، لێپرسراوێتی رێكخستنی نێو وڵاتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و دواتریش بۆ دروستكردنی رێكخستن له ئه‌وروپا، ده‌چێته ئه‌وروپا و توانی بناغه‌یه‌ك بۆ رێكخستنی یه‌كێتی له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی دابنێت.
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سوریا، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیكه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ردا سه‌رقاڵی دابینكردنی پێویستیه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری ده‌بێت له كوردستان و له‌م رووه‌وه لێپرسراوی ئه‌ركه لۆجستیه‌كان و ناردنی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی بۆ ناو وڵات ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
له مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 1979 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و له ناوزه‌نگ ده‌گیرسێته‌وه.
به‌ڵام له مانگی شوباتی ھه‌مان ساڵدا، له‌به‌ر ھه‌ندێك ھۆكاری سیاسی واز له یه‌كێتی ده‌ھێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سوریا، پاشان له رۆژنامه‌ی سه‌فیر وه‌ك رۆژنامه‌نووس ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
پاشان و له ساڵی 1994 په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه ده‌كاته‌وه‌و پله‌ی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی پێده‌درێت.
دواتر له شاری ھه‌ولێر لێپرسراوێتی مه‌كته‌بی ناوه‌ندنی راگه‌یاندی یه‌كێتی پێ ده‌سپێردرێت و تا ساڵی 2000 به‌رده‌وام ده‌بێت.
ھه‌ر له ھه‌مان ساڵدا وه‌ك لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له سوریا دیاریده‌كرێت.
له كانوونی دووه‌می ساڵی 2003دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و به‌شدار ده‌بێت له‌و ھه‌وڵانه‌ی كه بۆ رژێمی به‌عس له ئارادا بوون.
له‌گه‌ڵ رووخانی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003دا ده‌چێته به‌غداو ئه‌ركی په‌یوه‌ندی و دیپلۆماتكارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆو ماوه‌یه‌كیش له ئه‌نجوومه‌نی حوكم نوێنه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌بێت.
ساڵی 2004 ده‌بێته باڵیۆزی عیراق له رۆمانیا.
له دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2010 له كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا خۆی بۆ كۆمیه‌تی سه‌ركردایه‌تی ھه‌ڵنابژێرێت. له ساڵی 2012دا لێپرسراوێتی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی پێده‌درێت. كه ئه‌مه دوایین وێستگه‌ی كاری سیاسی به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش له ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌بێت.
رۆژی 18-5-2018 عادل موراد یەكێك لە دامەزرێنەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

