كەوتنی بتی تاكڕەوی و دیكتاتۆری
عیراق 09:01 AM - 2025-04-09
PUKMEDIA
روخانی دیکتاتۆرییەت
رۆژی 9ی نیسانی 2003 بەغدا لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان بەسەرۆكایەتی ئەمریكا بەتەواوی كۆنتڕۆڵكراو لە گۆڕەپانی فیردۆسی پایتەخی عیراق پەیكەری سەدام حسێن سەرۆك كۆماری رژێمی روخاوی عیراقیان وەك رەمزێك بۆ تێكشاندنی دەسەڵاتەكەی روخاندو ئیدی كۆتایی بەدەسەڵاتی 24 ساڵەی سەدام و دارودەستەكەی هات.
کورد و سەرجەم پێکهاتەکان بەدڕندانەترین شێواز ئازاردران
رژێمی بەعسی لەناوچوو بە دڕندانەترین شێوە ئازاری سەرجەم پێكهاتەكانی عیراقیدا بەتایبەت كورد كە لە 16-3-1988 كیمیابارانی شاری هەڵەبجەی كردو 5000 رۆڵەی ئەو شارەی شەهیدكرد، هەروەها شاڵاوی ئەنفالیش یەكێكی تر بوو لە كارە قێزەونەكانی رژێمی بەعس كە تێیدا 182 هەزار هاووڵاتی كوردی بێ تاوان، بێ سەرو شوێن كران و ئێستا رۆژ بەرۆژ گۆڕی بەكۆمەڵ لە عیراق دەدۆزرێنەوە كە كوردی تیا زیندە بەچاڵكراون.
سەدام كێ بوو؟ چۆن دەسەڵاتی وەرگرت؟
سەدام بە یەكێك لە دیكاتاتۆرە مەترسیدارەكانی سەدەی بیستەم دادەنرێت كە لە یەك كاتدا تەواوی پۆستو دەسەڵاتەكانی عیراقی لەدەستدابوو، ناوی تەواوی سەدام، سەدام حسێن عەبدولمەجید ئەلتكریتی بوو، لە 28 ی نیسانی ساڵی 1937 لە گوندی عۆجەی سەر بە تكریت لەخێزانێكی شوانو ئاژەڵدار لەدایكبووە، باوكی سەدام شەش مانگ پێش لەدایكبوونی سەدام كۆچی دوایی كردوە، پاش ماوەیەكیش برا گەورەكەی سەدام لە تەمەنی 13 ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوایی دەكات.
سەدام حسێن چوارەم سەرۆك كۆماری عیراق و ئەمینداری گشتی حزبی بەعس و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بووە لە 1979 تا 9ی نیسانی 2003 و پێشتریش جێگری سەرۆك كۆمار و ئەندامی سەركردایەتی و سەرۆكی نووسینگەی ئاسایشی نەتەوەیی عیراق بووە لە حزبی بەعس لە 1975 تا 1979، رۆڵی سەرەكی بینیووە لە بەهێزترین كودێتا لە 17ی تەموزی 1968 كە داوای بیرۆكەی نەتەوەیی عەرەبی دەكرد، سەدام كە جێگری ئەحمەد حەسەن بەكر بوو لە 1979 دوای راوەدونانی نەیارەكانی چووە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆمار و حزبی بەعسەوە.
دەسەڵاتی دیکتاتۆری کۆتاییهات
سەدام حسێن لە 13ی كانوونی یەكەمی 2003 لە ئۆپەراسیۆنێكدا دەستگیركرا و لە 30ی كانوونی یەكەمی 2006 دوای دادگاییكردنی لە عیراق لە سێدارە درا، کە پێشر لە 20-3-2003، ئەمریكاو هاوپەیمانانی یەكەم گورزی ئاسمانیان لە عیراق وەشاند بەمەبەستی لەناوبردنی رژێمی بەعسی لەناوچوو و رزگاركردنی هاووڵاتییان لە ژێر دەستی ئەو رژێمە دیكتاتۆرە، لە رۆژی 9-4-2003 بەغدا لەلایەن هاوپەیمانان بەتەواوی كۆنتڕۆڵكراو پەیكەری سەدام حوسێنی دیكتاتۆر لە پایتەختی عیراق روخێنرا كە ئەوەش وەك خەون وابوو بۆ عیراقییەكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

