سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان: له‌سه‌ر روداوه‌كانی عه‌ربه‌ت ھیچ رۆژنامه‌نوسێك سكاڵای تۆمار نه‌كردوه
کوردستان 11:14 AM - 2025-02-25
PUKMEDIA
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر روداوه‌كانی شه‌وی رابردووی ناوچه‌ی عه‌ربه‌ت بڵاودهكاتهوهو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:"ھیچ رۆژنامه‌نووسێك و میدیاكارێك نه‌ھاتووه سكاڵای یاسایی تۆمار بكات، هه‌ر رۆژنامه‌نوسێكیش كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانی لێ سه‌ندراوه با سكاڵا تۆمار بكات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌یان".
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستاندا كه كۆپیه‌كی بۆ PUKMEDIA نیدراوه تێیدا هاتووه:"پاش ئه‌و روداوانه‌ی شه‌وی رابردوو له‌ناوچه‌ی عه‌ربه‌ت روویاندا‌و له سۆشیاڵ میدیا‌و میدیاكاندا شیكاری جۆراوجۆریان بۆكرا، به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌وه‌خته ھیچ رۆژنامه‌نووسێك و میدیاكارێك نه‌ھاتووه سكاڵای یاسایی تۆمار بكات".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو:" داواكارین ھه‌ر میدیاكارێك ئه‌گه‌ر لێیدراوه یان ده‌ستگیركراوه یان كه‌ولوپه‌لی رۆژنامه‌وانی ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه، با بێت و پێكه‌وه سكاڵای ره‌سمی له‌سه‌ر لایه‌نی به‌رانبه‌ر تۆمار بكه‌ین و مافی خوراویان بۆ وه‌ربگرینه‌وه‌و یاسای كاری رۆژنامه‌وانی بكه‌ینه سه‌روه‌ر نه‌ك تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ PUKMEDIA نێردراوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم وه‌ك لایه‌نی جێبه‌جێكاری یاسا ده‌ستبه‌جێ به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه و ڕێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی ئاڵۆزییه‌كان و سه‌لامه‌تی گیانی هه‌موو لایه‌ك گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و ڕێكاری یاسایی گرته‌به‌ر بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه".
ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو:" له‌ئێستادا هیچ كهسچك ده‌ستگیرنه‌كراوه‌و هاووڵاتییه برینداره‌كان له نه‌خوشخانه نه‌ماون".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، شه‌وی رابردوو له‌ناوچه‌ی عه‌ربه‌ت به‌هۆكاری ڕێگریكردن له‌تێپه‌ڕبوونی ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگر له‌لایه‌ن مامۆستایان و هاووڵاتییان، سه‌رئه‌نجام بووه هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوانیاندا چه‌ند شۆفێر‌و هاووڵاتییه‌ك بریندار بوون و له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بارودۆخه‌كه ئاسایی كرایه‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

