لەتیف نێروەیی: دیدار دەبێتە کارنامەی داهاتووی یەکێتی
کوردستان 05:54 PM - 2025-02-20
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسی دووەم دیداری یەکێتی لە دهۆک
کۆنفرانسی دووەم
دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە
دهۆک بەردەوامی هەیە و ئەندامێکی لیژنەی
ئامادەکاری کۆنفرانسیش دەڵێت:" دیدارەکە دەبێتە بەشێک لە کارنامەی داهاتووی
یەکێتی".
لەتیف نێروەیی
ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسی دووەم دیداری یەکێتی لە دهۆک لە لێدوانێکیدا
بە وێبساتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"
دیداری دووەمی یەکێتی لە دهۆک، درێژەپێدەری مێژووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە کە
مەشخەڵی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بە خوێنی دەیان شەهیدی تێکۆشەری دەڤەری بادینان
داگیرسابوو، ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە یەکێتی چ وەک سەرەتاو
دەستپێکردنی شۆڕشی نوێ تاوەکو ئێستا بە دیدگایەکی تایبەتەوە مامەڵە لەگەڵ دەڤەری
بادینان دەکات ".
ئاماژەی
بەوەشکرد: " لە دیدارەکەدا زیاتر لە هەزار کەس بەشدارن، ئەمەش واتای هەزار
بۆچوون و رەخنە و پێشنیار و هەڵسەنگاندنە، کە بێگومان دەبێتە بناغەیەکی پتەو بۆ
پێشخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەڤەری بادینان".
لە کۆتایشدا لەتیف
نێروەیی رایگەیاند" دیدارەکە لەلایەن سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال و بە سەرپەرشتی
قوباد تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت، هەروەها دەستەبژێرێکی کادیری پێشکەوتوی یەکێتی وەک
لیژنەی باڵا بەشدارن، بێگومان ئەمەش دەبێتە بەشێک لە کارنامەی سەرەکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بۆ ئایندە".
تەواوی وتەکانی لەتیف نێروەیی ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسی دووەم دیداری یەکێتی لە دهۆک:
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
عیراق 05:45 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

