ئەندامێکی لیژنەی دارایی: هەمواری بودجە ڕێککەوتنی سیاسی دەوێت
کوردستان 04:58 PM - 2024-01-02
PUKMEDIA
د. نەرمین مەعروف
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە چاوپێکەوتنێکیدا بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ململانێی سیاسی و خەرجییەکانی دیکە جیابکرێتەوە، بۆ ئەمەش دەبێت ئەو ماددەیەی کەپەیوەندی بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە هەیە هەمواربکرێتەوە".
دەشڵێت: "هەتا یاسای بودجە هەموار نەکرێتەوە، پێدەچێت ناردنی قەرز لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بۆ حکومەتی هەرێم بەردەوام بێت، کە 700 ملیار دیناری مانگانەیە".
دەقی چاوپێکەوتنەکە...
*ئایا هیچ بڕە پارەیەکی دیکە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بۆ هەرێم دێت؟
د. نەرمین مەعروف:
"چاوەڕوان دەکرێت هەتا یاسای بودجە هەموار دەکرێتەوە حکومەتی عیراق مانگانە
بڕێک پارە بۆ حکومەتی هەرێم بنێرێت، بێگومان لە ئێستاشدا کە یاسای بودجە هەموار
نەکراوەتەوە چاوەڕوان دەکرێت ناردنی پارە لە عیراقەوە بۆ هەرێم بەردەوام بێت، ئەمەش
لە کاتێکدایە کە پێشتر حکومەتی هەرێم بەڕەسمی داوای لە حکومەتی عیراق کردووە بۆ
ماوەی 6 مانگ قەرزی پێبدرێت، بەڵام تەنها بۆ ماوەی 3 مانگ بڕیاری لێدراو، 3 مانگەکەی
دیکە بەڕەسمی لەلایەن حکومەتی عیراقەوە رەزامەندی لەسەر نەدراوە".
*کەی یاسای بودجە هەموار
دەکرێتەوە؟
د. نەرمین مەعروف: "بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا یاسای بودجە بێتە پەرلەمان و خوێندنەوەی بۆ بکرێت، بەڵام هەتا خوێندنەوەی یەکەم و دووەم و سێیەمی بۆ دەکرێت، پێدەچێت چەند هەفتەیەک بخایەنێت، بۆیە چاوەڕواندەکرێت لەسەرەتای مانگی 2 دا یاسای بودجە هەموار بکرێتەوە، لەو ماوەیەش کە هەمواری یاساکە پێویستی پێیەتی چاوەڕواندەکرێت حکومەتی عیراق قەرز بۆ هەرێم بنێرێت".
*ئایا هیچ ماددەیەکی
دیاریکراو هەیە کەهەردوو حکومەت رەزامەندبن لەسەر هەموارکردنەوەی؟
د. نەرمین مەعروف: "ئەوەی بەلای ئێمەی پەرلەمانتارانی کوردەوە گرنگە جیاکردنەوەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە لە ئیلتزاماتەکانی حکومەتی هەرێم و وەک فەرمانبەرانی عیراق مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، لەو روانگەیەشەوە تەئکید دەکەینەوە کە پێویستە مووچەی فەرمانبەران جیابکرێتەوە لە خەرجییەکانی دیکە، لە ئێستاشدا بۆچونێک هەیە کەدەیانەوێت مووچەی فەرمانبەرانی هەموو عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بخرێتە چوارچێوەی خەرجی (حاکیمە)، بەڵام ئەم پێشنیارە، پێشنیاری کۆتایی نییە و هەردوو حکومەتیش پێشنیاری خۆیانیان هەیە و دەقێکی جێگیر نییە کەهەردوو حکومەت لەسەری رێککەوتبن، بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەی مووچەی فەرمانبەران بکرێت".
*حکومەتی هەرێم و عیراق لەبارەی
هەمواری ماددەی 11 هاوڕان؟
د. نەرمین مەعروف: "ماددەی 11 بەتایبەت و هەموو ئەو ماددانەی تر کە پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە خاڵی داواکاری حکومەتی هەرێم و فراکسیۆنە کوردستانییەکانیشە، بۆ هەموارکردنەوە، چونکە ماددەی 11 کەلەساڵی 2015 ەوە خراوەتە ناو یاسای بودجەوە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بەستۆتەوە بە پابەندییەکانی حکومەتی هەرێم، بەستنەوەی پشکی هەرێم بە خەرجی کردارییەوە، زیاتر روویەکی سیاسی هەیە و پێویستە ئەو ماددەیە هەموار بکرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە هەردوو حکومەتی هەرێم و عیراق لەبارەی چۆنییەتی هەمواری ماددەکان رێکبکەون، کەلە بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێم و رەزامەندی حوکمەتی عیراقی هەبێت، بەڵام هەندێک ماددە هەیە کەلە بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێمە و لەیاسای بودجەدا هەیە هیچ خاڵێکی ناکۆکی لەنێوان هەردوو حکومەتدا نییە و پێویست بە هەموار ناکات".
*هەمواری یاسای بودجە حکومەتی
هەرێم زیاتر پابەنددەکات؟
د. نەرمین مەعروف:
"لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا خودی یاساکە پابەندییەکی زۆری بۆسەر حکومەتی هەرێم
هەیە، وەک رادەستکردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و نیوەی داهاتی نانەوتی و
هتد...، بەڵام دەکرێت ئەو ماددانەی هەموار دەکرێنەوە رێککەوتنی سیاسی لەسەر بکرێت
و لەبەرژەوەندی هەردوو حکومەت بێت، بەڵام لە راستیدا ئەوەی ئێمە داوای دەکەین،
لەهەمواری یاسای بودجەدا جیاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە لە پابەندییەکانی
حکومەتی هەرێم، لەگەڵ ئەوەشدا دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان
خاڵێکی گرنگە و پێویستی بەرێککەوتنی ناوخۆیی و دەرەکی هەیە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

