سه‌عدی پیره: ده‌نگی كورد به‌فیڕۆ نه‌درایه له‌كه‌ركوك خاوه‌نی 9 كورسی ده‌بووین
کوردستان 05:15 PM - 2023-12-21سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر لایه‌نه كوردستانییه‌كان ده‌نگه‌كانیان به‌فیڕۆ نه‌دایه، ئه‌مڕۆ كورد له كه‌ركوك خاوه‌نی زیاتر له ٤٠ هه‌زار ده‌نگی دیكه بوو، ئه‌وكاته زۆر به‌ئاسانی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه كورد كورسییه‌ك بۆ دوو كورسی زیاتری ده‌هێنا و ئه‌گه‌ر كورد هه‌موو پێكه‌وه وه‌ك قه‌واره‌یه‌ك بوونایه ده‌كرا كورد ٩ كورسی هه‌بێت".
ده‌شڵێت:" دانانی پارێزگارێكی كوردی یه‌كێتی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك سوودی لێوه‌رده‌گرن، چونكه ئه‌و پارێزگاره نابێته پارێزگاری كورد و یه‌كێتی، به‌ڵكو ده‌بێته پارێزگاری سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك به عه‌ره‌ب و كریستیان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ترەوە".
ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه..
*له‌ئێستادا پرسی هه‌ڵبژاردن پرسێكی گرنگه له‌عیراق، به‌خۆشحاڵییه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌نگی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان هێناوه، پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تیش ماوه له‌دوای راگه‌یاندنی ته‌واوی ده‌نگه‌كانی، یه‌كێتی چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حزبه كوردستانیه‌كانی دیكه ده‌كات؟
- سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره:" جێی خۆشحاڵییه كه له كه‌ركوك و موسڵ كورد لیستی ژماره یه‌كه و ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی له‌لایه‌نه‌كانی تر زیاتره، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه چۆن سوود له‌م ده‌نگ و ره‌نگه وه‌رده‌گرێت، ئه‌مڕۆ قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه ئه‌ویش جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه تایبه‌ته‌كان و كه‌مپه‌كانه، پێشبینیده‌كه‌م له‌كه‌ركوك بۆ كورد‌و یه‌كێتی ئه‌نجامێكی باشی ببێت، چونكه خۆمان به‌شایه‌نی كورسییه‌كی دیكه ده‌زانین له‌كه‌ركوك، سه‌باره‌ت به پرسیاره‌كه‌شت مامه‌ڵه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان و عه‌ره‌بییه‌كانیش به‌تایبه‌ت له كه‌ركوك و موسڵ بۆ ئه‌وه‌یه كه سودێكی باش وه‌رگرین و ئه‌و پێگه‌یه‌مان هه‌بێت له‌به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م پارێزگایانه شایسته‌ی ئه‌و ده‌نگ و خه‌باته‌یه كه گه‌لی كوردستان له رابردوودا و ئێستا له‌به‌هێزكردنی ئه‌ركانی حكومه‌تی فیدراڵی له‌عیراق كردویه‌تی، ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندی به كه‌ركوكه‌وه هه‌یه له‌ڕابردوشدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارێزگایه‌كی به وه‌كاله‌تی خۆسه‌پێن دانرابوو سیاسه‌تی حكومڕانی سه‌رده‌می سه‌دام حسێنی جێبه‌جێده‌كرد له ته‌عریب و راگواستن ده‌یویست به ره‌زامه‌ندی خۆمان سیاسه‌تی ته‌عریب جێبه‌جێبكات، پێم وایه ئه‌و جۆره كه‌سانه ناتوانن خزمه‌تی كه‌ركوك بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن خزمه‌ت بكه‌ن كه خه‌باتیان له‌پێناو رزگاركردنی عیراق كردوه و شه‌هیدیان له‌پێناویدا داوه ئه‌ویش كورد به‌گشتی و به‌تایبه‌ت یه‌كێتییه، بۆیه دانانی پارێزگارێكی كوردی یه‌كێتی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك سوودی لێوه‌رده‌گرن، چونكه ئه‌و پارێزگاره نابێته پارێزگاری كورد و یه‌كێتی به‌ته‌نها، به‌ڵكو ده‌بێته پارێزگاری سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك به عه‌ره‌ب و كریستیان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر، هه‌ندێك كێشه هه‌یه له كه‌ركوك له‌م دواییه به‌ره‌و خراپتر چووه به‌هۆی حكومڕانی ئه‌و پارێزگاره خۆسه‌پێنه، بۆیه پێویسته كۆتایی به‌و بارودۆخه بهێنرێت و مافه‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان بگه‌ڕێنرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆكانه‌ی دراوه بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی له‌كه‌ركوك كۆتایی پێبهێنرێت، چونكه زۆر ده‌مێكه خه‌ریكن، به‌ڵام تائێستا نه‌یانتوانیوه كورد بكه‌نه كه‌مینه، بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن كاری له‌پێشینه‌یان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماف بێت بۆ خاوه‌ن مافه‌كان".
* له‌ده‌نگدانی گشتیدا وه‌ك بینیمان ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی به‌تایبه‌تی كورد به‌هۆی نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه مۆره‌كه‌ی ده‌نگی نه‌دا، ئایا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه هیچ سكاڵایه‌كی یاسایی به‌ڕه‌سمی تۆماركردووه؟
-سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره:" پێده‌چێت په‌رله‌مانتارانی كه‌ركوك و خه‌ڵكی دیكه‌ش له‌رێگای داموده‌زگا ره‌سمییه‌كانی حكومه‌ته‌وه سكاڵایان تۆماركردبێت، پێم وایه ئامێره‌كان هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه ده‌مێكه پاره‌یه‌كی زۆری پێدراوه و هه‌موو جارێك نوێی ده‌كرێنه‌وه‌و ده‌ڵێن ئامێری نوێمان هێناوه، بۆیه پێویسته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌به‌غدا و له‌هه‌رێمی كوردستانیش هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت گۆڕانكارییه‌كی ته‌واو له‌و ئامێرانه‌دا بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌مجاره ئاسان نه‌بوو ته‌زویر بكرێت، به‌ڵام هه‌ندێك ئامێریان كاریان نه‌كرد ئه‌مه‌ش رۆڵی ته‌زویری بینی و به‌شێك له‌ده‌نگی كورد فه‌وتا ".
* پێش ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بانگه‌وازی بۆ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد كه له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كی یه‌كگرتوودا، حزبه كوردستانییه‌كان بتوانن زۆرترین ده‌نگی كه‌ركوك كۆبكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌شێكی زۆری حزبه‌كان به‌ده‌م داواكه‌ی یه‌كێتییه‌وه نه‌هاتن و ئه‌مه‌ش بووه هۆی فه‌وتانی ده‌نگێكی زۆری كورد، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا یه‌كێتی هه‌نگاوی ئایندهی چی ده‌بێت تا بتوانێت كورد زۆرینه‌ی كورسی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پێكبهێنێت؟
-سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره:" به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌نجامی ئه‌و به‌ده‌نگه‌وه نه‌هاتنه ده‌بینین، به‌ڵام ئێستا گفتوگۆكانمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له‌كاتێكدا ده‌نگه‌كان وه‌ك یه‌ك بن چی بكه‌ین، كاره‌كه‌ش زۆر ئاسان نییه و لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش هۆكارن بۆ ئه‌وه، چونكه سه‌ره‌تا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌لایه‌نه‌كانی راگه‌یاند كه شێوه‌ی هه‌ژماركردنی ئه‌م ده‌نگانه‌و سیستمه‌كه له‌خزمه‌ت حزب و فراكسیۆنه گه‌وره‌كانه، ئه‌گه‌ر كورد له‌ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به‌یه‌ك لیست به‌شداربن هیچ ده‌نگێكمان به‌فیڕۆ ناڕوات، ئه‌گه‌ر پارتی و نه‌وه‌ی نوێ و لایه‌نه ئسلامییهكان و سۆشیالیست ئه‌و ده‌نگانه‌یان به‌فیڕۆ نه‌دایه، ئه‌مڕۆ كورد له كه‌ركوك خاوه‌نی زیاتر له ٤٠ هه‌زار ده‌نگی دیكه بوو، ئه‌وكاته زۆر به‌ئاسانی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه كورد كورسییه‌ك بۆ دوو كورسی زیاتری ده‌هێنا و ئه‌گه‌ر كورد هه‌موو پێكه‌وه وه‌ك قه‌واره‌یه‌ك بوایه ده‌كرا ٩ كورسیشمان هه‌بێت، بۆیه من به‌چاوێك خۆشحاڵم كه كورد له هه‌ردوو پارێزگای موسڵ و كه‌ركوك ده‌نگی یه‌كه‌مه، به‌ڵام قورگیشم پڕ لهگریانه كه ئێمه ده‌نگی ترمان هه‌یه و نه‌مانتوانی سوودی لێ بینین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قبوڵی ناکەین جیاوازی لەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بکرێت
05:11 PM - 2024-04-29 -
سەرۆک بافڵ هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی کوێخا سمایلی تەلان دەکات
04:09 PM - 2024-04-29 -
یادی ٤٥ ساڵەی شەهید سیروان و هاوڕێکانی
10:41 AM - 2024-04-29 -
کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی سازدەکرێت
10:46 AM - 2024-04-28
ئەمانەش ببینە
چوار باڵیۆزی نوێ لە عیراق دەستبەكار دەبن
02:41 PM - 2024-04-29
خوێندكارانی عیراق و هه‌رێم بۆ خوێندن ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات
12:03 PM - 2024-04-29
دانه‌غاز: زیانی كه‌م به‌ر كۆرمۆر كه‌وتووه و به‌كاتی به‌رهه‌مهێنان راده‌گرین
10:54 AM - 2024-04-29
لوقمان وەردی: یەكێتی لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن دا نییە
03:06 PM - 2024-04-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانتارێکی یەکێتی 85 ئیمزا بۆ قەرەبوی هەڵەبجە کۆدەکاتەوە
کوردستان 06:27 PM - 2024-04-29 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قبوڵی ناکەین جیاوازی لەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بکرێت
کوردستان 05:11 PM - 2024-04-29 -
سەرۆک بافڵ هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی کوێخا سمایلی تەلان دەکات
پرسەنامە 04:09 PM - 2024-04-29 -
چوار باڵیۆزی نوێ لە عیراق دەستبەكار دەبن
عیراق 02:41 PM - 2024-04-29 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی مام وسو
پرسەنامە 02:09 PM - 2024-04-29 -
خوێندكارانی عیراق و هه‌رێم بۆ خوێندن ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات
کوردستان 12:03 PM - 2024-04-29 -
دانه‌غاز: زیانی كه‌م به‌ر كۆرمۆر كه‌وتووه و به‌كاتی به‌رهه‌مهێنان راده‌گرین
کوردستان 10:54 AM - 2024-04-29 -
یادی ٤٥ ساڵەی شەهید سیروان و هاوڕێکانی
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-29