riklam

گۆڤاری ناوەندی یاسایی

هەواڵ 02:54 PM - 2023-10-24
لۆگۆی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی و گۆڤاری ناوەندی یاسایی PUKMEDIA

لۆگۆی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی و گۆڤاری ناوەندی یاسایی

گۆڤاری ناوەندی یاسایی، گۆڤارێکی یاسایی وەرزییە، ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەریدەکات، تا ئێستا حەوت ژمارەی لێدەرچووە.

گۆڤارەکە گرنگی دەدات بە بڵاوکردنەوەی چەند بابەتێک بە زمانی کوردی و عەرەبی وەکو (توێژینەوەی زانستی لە بواری یاسادا، نووسین و بابەتی یاسایی، خوێندنەوە و راڤەکردنی کتێبی یاسا، خوێندنەوە و خستنەڕووی نامە و تێزی زانستی لە بواری یاسا، بڕیاری دادوەری، نواڕین "تەعلیق" لەسەر بڕیارە دادوەرییەکان، هەر بابەتێژی دیکەی یاسایی).

گرنگترین بابەتەکانی گۆڤاری ژمارە حەوتی ناوەندی یاسایی بریتین لە، (دەرفەت و دەرچەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، هەرێمی کوردستان و لەدەستدانی دەرفەتە یاساییە پێدراوەکانی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ گەڕاندنەوەی ناوچەدابڕاوەکان، سیستەمی کۆتا لە یاساکانی عێراق و هەرێمی کوردستان).

خاوەن ئیمتیازی گۆڤارەکە بریتییە لە ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەروەها سەرنووسەر بریتییە لە تەلار لەتیف، بەڕێوەبەری نوسینیش بریتییە لە د. ئیسماعیل نەجمەدین زەنگەنە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket