riklam

مەكتەبی راگەیاندن پیرۆزبایی و رێزلێنان بە د. عەدالەت عەبدوڵڵا دەبەخشێت

هەواڵ 02:22 PM - 2023-10-10
رێزلێنان لە د. عەدالەتی عەبدوڵڵا PUKMEDIA

رێزلێنان لە د. عەدالەتی عەبدوڵڵا

مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ستران عەبدوڵا

ئەمڕۆ لەمەكتەبی راگەیاندن، ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن پیرۆزبایی و رێزلێنانی بەخشییە كادری دێرینی راگەیاندن و رۆژنامەنووسی بەتوانا د. عەدالەت عەبدوڵڵا، لەپای تەواوكردنی دوا قۆناغی خوێندنی ئەكادیمی و بەدەستهێنانی بڕوانامەی دكتۆرا لە زانستی میدیادا.

لە مەراسیمەكەدا ستران عەبدوڵڵا، وێرای پیرۆزبایی، ئامادەیی راگەیاندنی دەربڕی بۆ چاپكردنی تێزی دكتۆراكەی، كە دەبێتە سەرچاوەیەكی بەنرخی ئەكادیمی لە بواری زانستی میدیادا، لەبەرامبەردا د. عەدالەت عەبدوڵڵا سوپاسی مەكتەبی راگەیاندنی كرد بۆ ئەم دەستپێشخەرییە و پشتیوانی خۆشی بۆ دام و دەزگا و كەناڵەكانی راگەیاندنی یەكێتی دووپاتكردەوە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket