یه‌كێتی دروشمی كۆنگره‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت
کوردستان 02:30 PM - 2023-09-11
PUKMEDIA
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ژێر دروشمی (نوێگه‌ری له‌كاردا، كۆده‌نگی له بڕیاردا) پێنجه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی ده‌به‌ستێت.
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له 27ی 9ی ئه‌مساڵ به‌رده‌وامه كه له شاری سلێمانی ده‌بێت و هه‌فته‌ی داهاتووش رێنمایی بۆ كۆنفرانسی مه‌كته‌ب و ئۆرگانه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه.
ته‌لار له‌تیف وته‌بێژی تایبه‌ت به كاروباره‌كانی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشتر به PUKMEDIA ی راگه‌یاندبوو: "ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی به‌رده‌وامه و فۆڕم بۆ دروستكردنی ناسنامه‌ی كۆنگره بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه دروست ده‌كرێت كه جێگیرن، وه‌ك ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی باڵا و پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی ساڵی 1976".
"له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا رێنماییه‌كان بۆ كۆنفرانسی مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌ند و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی به‌پێی رێنمایی و میكانیزمی كارپێكراوی په‌یڕه و بڵاوده‌كرێته‌وه"، ته‌لار له‌تیف واده‌ڵێت.
رۆژی 20ی 8ی 2023 به سه‌رپه‌رشتی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی له شاری كه‌ركوك كۆبووه‌وه‌و تێیدا بڕیاردرا له‌پێناو جۆشدانه‌وه‌ی گیانی یه‌كێتیبوون، رۆژی 27ی 9ی 2023 له‌ژێر دروشمی (نوێگه‌ری له‌كاردا، كۆده‌نگی له بڕیاردا) كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی ببه‌سترێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

