تەلار لەتیف: ناسنامە بۆ ئەندامانی جێگیری پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی دەکرێت
کوردستان 06:32 PM - 2023-09-10
PUKMEDIA
تەلار لەتیف
ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لە 27ی 9ی ئەمساڵ بەردەوامە کە لە شاری سلێمانی دەبێت و هەفتەی داهاتووش رێنمایی بۆ
کۆنفرانسی مەکتەب و ئۆرگانەکان بڵاودەکرێتەوە.
ناسنامە بۆ ئەندامەکانی کۆنگرە دروست دەکرێت
تەلار لەتیف وتەبێژی تایبەت بە کاروبارەکانی پێنجەمین
کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئامادەکاری بۆ بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەردەوامە
و فۆڕم بۆ دروستکردنی ناسنامەی کۆنگرە بۆ ئەو ئەندامانە دروست دەکرێت کە جێگیرن،
وەک ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی بەرژەوەندی باڵا و پێشمەرگە دێرینەکانی ساڵی 1976".
"لە هەفتەی داهاتوودا رێنماییەکان بۆ کۆنفرانسی
مەکتەب و مەڵبەند و ئۆرگانەکانی یەکێتی بەپێی رێنمایی و میکانیزمی کارپێکراوی پەیڕە و بڵاودەکرێتەوە"،
تەلار لەتیف وادەڵێت.
گۆڕانکاری لە پێکهاتەی یەکێتی دا دەکرێت
وتەبێژی تایبەت بە کاروبارەکانی کۆنگرە دەڵێت: "لە
کۆنگرەی ئەمجارەدا پەیڕەو و پرۆگرامی یەکێتی هەموار دەکرێتەوە و جیاواز لە کۆنگرەی
پێشوو، بە دەنگی ئەندامانی کۆنگرە پەسەند دەکرێت و گۆڕانکاریش لە پێکهاتەی یەکێتی
دا دەکرێت".
تەلار لەتیف تەئکیدیکردەوە: "یەکێتی هەمیشە کاری
لەسەر نوێبوونەوە و بەهێزترکردنی حزب کردووەتەوە و بۆ ئەوەش پشتی بە توانای گەنجان
و ژنان بەستووە و لەم کۆنگرەیەشدا بە هەمان شێوە گەنجان و ژنان بەشداری کارایان
دەبێت لە کۆنگرە و ئۆرگانەکاندا".
وتیشی: "یەکێتی بە یەک هێزی و یەک دەنگی کاردەکات بۆ
بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکان کە هاوتەریبی خواستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت و روونیشیکردەوە
کە کۆنگرە لە شاری سلێمانی دەبێت".
وتەبێژەکەی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشدا: "بۆ کۆنگرە 600 ئەندام بەشدار دەبن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

