riklam

سەرۆک بافڵ: کۆنگرە بۆ جۆشدانەوەی زیاتری خەباتە

کوردستان 07:43 PM - 2023-08-27
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کە بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان  لە شاری هەولێر بەرێوەچوو، تێیدا سەرۆک بافڵ رایگەیاند، "کۆنگرە بۆ جۆشدانەوەی زیاتری خەباتە لە پێناو سەرخستنی بەرنامەی خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و باشکردنی ژیان و گوزەرانیانە".

سەرۆک بافڵ: کۆنگرە لەپێناو سەرخستنی بەرنامەی خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە

سەرۆک بافڵ بە وردی دەربارەی گرنگیی کۆنگرە لە ژیانی حزبایەتیی یەکێتی و تێکۆشانی سیاسی دوا و رایگەیاند: "کۆنگرە بۆ جۆشدانەوەی زیاتری خەباتە لە پێناو سەرخستنی بەرنامەی خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و باشکردنی ژیان و گوزەرانیانە، کە ئەوەش بنچینە و بەرنامەی ستراتیژی نەگۆڕی یەکێتییە".جەختیشی لەوەکردەوە: "بەپشتیوانی خوا کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو و یەکگرتوو ئەنجام دەدەین".

ھەر لەکۆبونەوەکەدا سەرۆک بافڵ وتی پێکەوە دەچینە کۆنگرە و پێکەوە بەسەرکەوتوویی دێینە دەرەوە و بەدڵنیاییەوە نەریتی بەستنی کۆنگرە بەشێوەیەک ئاسایی دەکەینەوە کە وەک حزبەکانی رۆژئاوا دووساڵ جارێک کۆنگرە ببەستین.

سەرۆکی یەکێتی: خەباتی یەکێتیتان جۆشبدەنەوە

لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەی ئەمرۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی، سەرۆک بافڵ پێشنیاری کرد لە کۆنگرە ئەنجومەنێکی کارا لە هەڤاڵانی تێکۆشەر دروست بکەین کە سەنگ و دەسەڵاتی هەبێت و یارمەتی ئێمە بدات لە سەرخستنی کارەکانمان.

سەرۆک بافڵ داوای لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کرد بەسەربەرزییەوە بچنەوە ناو هەڤاڵانیان و بەرەو کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو خەباتی یەکێتیانەیان جۆشبدەنەوە.

وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی: کۆنفرانسی مەڵبەند و مەکتەبەکان دەستپێدەکات

 لەبارەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکتیی، تەلار لەتیف وتەبێژی تایبەتی کۆمسیۆنی باڵای کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەدا کۆی ئەندامان رەزامەند بوون کە کۆنگرە لەو وادەیەی دیاریکراوە ئەنجام بدرێت و بەمنزیکانە کۆنفرانسی مەڵبەند و مەکتەبەکان دەستپێدەکات".

"سەرۆکی یەکێتی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دا زۆر بە وردی تیشکی خستە سەر میکانیزمەکان و رێکارەکانی کۆنگرە و بڕیاردرا لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بکرێت بە کۆنفرانسی مەکتەب و مەڵبەندەکان"، تەلار لەتیف وادەڵێت.

لیژنەی ئامادەکار بە وردی دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە

وتەبێژی تایبەتی کۆمسیۆنی باڵای کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ئاماژەی بەوەشدا: "کۆنگرە دوو بۆ سێ رۆژ دەخایەنێت، بەڵام ئەوەی جێی خۆشحاڵیبوو لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردایەتیدا بە گڕوتینێکی هەڤاڵانەوە ئەندامان پێشنیارەکانیان بۆ کۆنگرە خستەڕوو، ئەمە جگە لەوەی کە ئەم کۆنگرەیە ، یەکەمین کۆنگرەی یەکێتییە کە لە وادەی خۆیدا دەکرێت".

وتیشی: "سەرجەم ئەندامانی سەرکردایەتی رەزامەندبوون کە کۆنگرە لەو وادەی دیاریکراوە کە ٢٧ی ٩ـیە ئەنجام بدرێت، لە هەمان کاتدا لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە زۆر بە وردی دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە و راسپاردەکانی دیداری یەکێتی لە پەیڕەوی نوێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دا جێگیر دەکرێت، ئەمە جگە لەوەی کە بەشێک لە راسپاردەکان لە بەرنامەی یەکێتی دا جێگیر دەکرێت".

بەستنی کۆنگرە دەکەینە کەرنەڤاڵی سەرکەوتن

لەلایەکی ترەوە حەسیبە عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی لەبارەی بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی دەڵێت: "بەستنی کۆنگرەی پێنجەم دەکەینە کەرنەڤاڵی سەرکەوتن".

لەکۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیداھەموو یەکێتیەکان ئاھەنگ دەگێڕن

ھەر لەبارەی بریاری بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی بێستون سابوراوەیی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی رایگەیاند: "لەکۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیداھەموو یەکێتیەکان ئاھەنگ دەگێڕن و ھەموومان پێکەوە سەرکەوتوو دەبین".

شایەنی باسە پێشتریش  تەلار لەتیف رایگەیاندبوو لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی لەهەولێر بڕیاردرا ئەندامانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی ٦٠٠ ئەندام بن و لەکۆبوونەوەکەدا پەسندکرا.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket