قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20
PUKMEDIA
کاروان ئەنوەر
کۆمێنتی بۆ پۆستێکم نووسیبوو، بە جنێو و قسەی ناشیرین پیامدا هاتبوە خوارەوە، ئێ کە سەیرم کرد، ئەم کەسە لە فەیسبوک هاوڕێمە، واتە دوور و نزیك یەکتر دەناسین، یان هاوبیرین، یان هاوپیشەین، یان شتێک هەیە کۆمان بکاتەوە، ئەگەر نا، ئەی چۆن هاوڕێین!!؟؟
تێڵم بۆ کرد، وەڵامی نەدامەوە، لە مەسنجەر (سەکۆی ئاخاوتن) زەنگی پەیوەندییم بۆ کرد، وەڵامی نەدامەوە، ناچار لە خانەکەیدا بەنووسین بۆمنووسی وتم: ئێمە هاوڕێین، وەڵام بدەرەوە با گفتوگۆ بکەین و بزانم ئەم هەموو درۆ و بوختانەی بۆ پۆستەکەی منت نووسیوە، بۆت راست بکەمەوە، هیچ نیەتێكی خراپم نیە رێناس، تەنها خولیامە بزانم تۆ شتی ئاوھا لەسەر من دەڵێیت، کە من خۆم بەمجۆرە ناناسم و نابینم... من وەها نیم بەخوا، تکایە بۆم روونبکەرەوە، چی وایلێکردیت لە کۆمێنتی کراوەدا بنووسیت و ھێرش بکەیتە سەرم!!؟؟. بەنووسین لە خانەی فەیسبوکەکەی بۆی نووسیبووم: سڵاو کاک کاروان، باوەڕ بکە زۆرم خۆشدەوێیت، زۆر ڕێزت دەگرم، بۆیە ئاوها بە رەقیی بۆم نووسیویت!!!
ھەر شێت بووم، خەریک بوو ھەموو ئەقڵ و ژیریی خۆم لەدەست بدەم، بچمە ئاستیی نەوەکەی کاک ئەزیز و منیش ئەوم خۆش بوێت و رێزی لێبگرم، وەک ئەو رێزەی هونەرمەند عادل إمام لە فیلمی (السفارة في العمارة) دا، لە لەشفرۆشە ئیسرائیلیەکەی دەگرێت..
ئەم رێناسە هەندێک پیاهەڵدان و قسەی باق و بریق و شتی تریشی بۆ نووسیبووم!!
باشه.. هەرکەسێك لە شوێنی من بێت توشی سەرسوڕمان نابێت؟؟ کابرا، رێزم دەگرێت، خۆشی دەوێم، یەک دنیا وەسف، یەک دنیا پیاهەڵدان. کەچی بە بەرچاوی خەڵکەوە لە کۆمێنتدا یەک لیست جنێوی سوکی بۆ نووسیوم.
بۆ نەگبەتیی ئەم کەسە، لە هەمووی خراپتر ئەوەیە، ئەم قوڕمیشکراوە نەیزانیوە ئێمە هاوڕێین، ئەگینا ئەوەی نەدەنووسی, ئەی بۆچی نووسی؟
من دەڵێم ڕەنگە قوڕمیش کرابێت و لە ناچاریدا ئەو کارەی پێکرابێت، ئەگینا، چ بێ ئەقڵێک، جنێو بە هاوڕێی خۆی دەدات؟؟.
ئێ منیش زانیم ئیتر بە تێڵ وەڵامم ناداتەوە، بۆیە دوو بوخچەی دەنگیم بۆ داناو، هەندێک شتم بۆ بەجێهێشت، بەڵام لە چوارچێوەی ئەدەب و ئەدەبی قسەکردندا، تەنها بۆم روونکردەوە کە ئێمە چونکە هاوڕێین، ئەگەر بە زۆریش قوڕمیشکرابیت!! نەدەبوو ئاوھا بنووسیت، ئەی ھاوڕێی بەرێز، (ڕ ع)، چونکە ئەم جنێوانەی تۆ، لانی کەم، دوو ساڵ حوکمی ناو زیندانی لەسەر وەردەگریت، تۆش لەبەرئەوەی لە فەیسبوك هاوڕێمیت، ناتوانیت لەدادگا نکۆڵیی لێبکەیت، ئەوەبوو پاش چەند خولەکێک ئەژمارەکەی داخستوو بەرەو (ئاوی ئاموون و توونی بابا) چوو.. یانی ملی شکاند..ئەم روداوەی بۆم باسكردن، هەفتەی رابردوو روویدا..
قوڕمیشکراوان چەندین کەسایەتی لاوازی ناو کۆمەڵگەن، وەک بوكەڵەو داھۆڵ وان، یان هەر ئامێرێكی كڕدراون، یان ئامێرێکی بەکرێگیراو، هەرچییان پێبڵێن، وەک کاتژمێر و پانکە و بەفرگر و فڵاشی تەوالێت، تەنها یەک وەڵام دەزانن لەناو دوو کەوانەدا: «بەڵێ گەورەم». تەنانەت ئەگەر هێرشکردنە سەر هاوڕێ و کەس و خزمی نزیکی خۆشیان بێت، سڵ لە جنێوبارانکردنی دۆستەكانیان ناکەنەوە.
مێژوو زۆر نموونەی زیندووی هەیە کە خۆفرۆشەکان بۆ قایلکردن و دەستماچکردنی بێگانە و ئاغا و بەگ و داگیرکەران، دایک و باوک و کەسوکاری خۆشیان گوللەباران کردوە. ئەزانن بۆچی؟ چونکە کوردواتەنی: «خوێن نابێت بە ئاو، بەڵام کە بوو بە ئاو، جارێکی تر نابێتەوە بە خوێن»
بەڵام من بە ئێستاشەوە نەمزانی رۆستەم نێر بوو یان مێ؟؟
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

