ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ئازادکردنی گوهدار دوادەخات
کوردستان 04:13 PM - 2023-08-17رۆژنامەنووس گوهدار زێباری
بەپێی یاسا بڕیاربوو رۆژی 16ـی ئەم مانگە رۆژنامەنووس گوھدار زێباری ئازادبكرێت، بەڵام بەهۆی بەشداربوونی بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر لە بۆنەیەکی حزبی و کەسیدا، ئەو رۆژنامەنووسە ئازادنەکرا، نوێنەری زیندانیانی بادینانیش دەڵێت:" ئاسایشی هەولێر نەک گوهداریان ئازاد نەکرد، بەڵکو هاوڕێ و کەسوکارەکەشیان دەستبەسەرکرد".
خانەوادەکەی لەچاوەڕوانی ئازادکردنی گوهداردان
ئەیهان سەعید نوێنەری
زیندانیانی بادینان بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" نزیکەی ٤٨ سەعات بەسەر کاتی ئازادکردنی چالاکوان
و رۆژنامەنووس گوهدار زێباری تیدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا خانەوادەکەی لەچاوەڕوانی
ئازادکردنیدان لەئاسایشی هەولێر".
"شەوی رابردوو ژمارەیەک لە
هاوڕێ و کەسوکاری گوهدار کە لەچاوەڕوانی ئازادکردنیدا بوون، لەلایەن ئاسایشی
هەولێرەوە بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کران و ئەو رۆژنامەنووسانەشی کە لەوێ بوون
کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانیان دەستیبەسەردا گیرا، ئەمەش تەنها لەپیناو ئەوەی هیچ
رۆژنامەنووس و کەسێک ئاگاداری کاتی ئازادکردنەکەی نەبن،" ئەیهان سەعید وایوت.
ئاسایشی هەولێر تاپڕێکی کۆن دەکاتە بیانوو
ئاسایشی هەولێر بەبڕیاری حزب لەسەر
ئەوەی تاپڕێکی کۆن وەک کەرەستەیەکی کەلەپوری لەماڵەکەی گوهداردا بووە، بەنیازە دۆسیەیەکی
نوێ لەسەر ئەو رۆژنامەنووسە بکاتەوە، لەکاتێکدا لەسەر ئەو تاپرە پێشتریش سزادراوە.
ئەیهان وتیشی:"رۆژنامەنووس
گوهدار نزیکەی ٤٨ سەعاتە لەلای ئاسایشی هەولێرە و چاوەڕوانی ئازادکردنەکەی دەکرێت،
بەڵام دوێنێ کە ١٦ی ئاب بوو، بەهۆی بەشداریکردنی بەرزان قەساب بەرێوەبەری ئاسایشی
هەولێر لە ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ئازادکردنەکەی دواکەوت، تا ئێستاش
ئازاد نەکراوە".
نوێنەری زیندانیانی بادینان
ئاماژەی بەوەشکرد:"ئاسایشی هەولێر بەبڕیاری حزب بڕیارە دۆسییەیەکی نوێ بۆ
گوهدار بکاتەوە، کە پیشتر لەسەر ئەو دۆسیەیە سزای خۆی وەرگرتووە، ئەمە جگە لەوەی
کە لەراستیدا دۆسیەکەشی پێویستی سزادان نەبوو، بەڵام دادگاو ئاسایشی هەولێر فشارێکی زۆری ناوخۆیی و دەرەکی لەسەرە
و داوای ئازادکردنی گوهداری لێدەکرێت".
گوهدار ماوەی یاسایی سزاکەی تەواوکردووە
ئەمەش لەكاتێكدایە پاش ئەوەی رۆژنامەنووس گوهدار زێباری
ماوەی زیندانیكردنەكەی تەواوكرد، دەبوو ناوەڕاستی مانگی سێی ئەمساڵ ئازادبكرایە،
بەڵام لەسەر دۆسیەیەك حەوت مانگی دیكە زیندانیكردنەكەی بۆ درێژكرایەوە، هاوکات تیمی
پارێزەرانی بادینان بڕیارەكەیان تەمیزكردەوە و سزاكەیان بۆ پێنج مانگ كەمكردەوە،
بەوپێیەش دەبوو رۆژی 16ـی ئەم مانگە ئازادبكرایە، بەڵام تا ئێستا ئازادنەکراوە.
دۆسیەی زیندانیانی بادینان یەکێکە لەو دۆسیانەی کە زۆرترین
راپۆرتی نیودەوڵەتی لەسەر بڵاوکراوەتەوە و تەئکید لەوە دەکەنەوە کە لەم کابینەیەدا
ئازادی تاک و رۆژنامەنووسی و دەنگی ئازاد کپکراوە و حزب لەبەرگی دادگا و حکومەتدا
سزا بەسەر چالاکوانان و رۆژنامەنووساندا دەسەپێنێت و رووبەڕوی سزایان دەکاتەوە.
رۆژنامهنووس و چالاكوان گوهدار زێباریی یهكێكه له سزادراوانی دۆسیهی زیندانیانی سیاسیی بادینان كه لهلایهن هێزه ئهمنییهكانی پارتییهوه له 22ی 10ی 2020 زیندانی كران.
کابینەی نۆ راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان فەرامۆش دەکات
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
04:20 PM - 2024-05-21 -
کۆمسیۆن پێنج کورسی پەرلەمانی بۆ پیکهاتەکانی کوردستان دیاریدەکات
10:51 AM - 2024-05-21 -
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20
ئەمانەش ببینە
دادگای فیدراڵی سكاڵاكهی مهسرور بارزانی لهبارهی كورسی پێكهاتهكان رهتكردهوه
02:09 PM - 2024-05-21
وتەبێژی یەکێتی: هەرگیز یەکێتی لەگەڵ نەمانی کورسی پێکهاتەکان نەبووە
12:34 PM - 2024-05-21
قوباد تاڵەبانی: ئیرادەی گەلی ئێران رۆژە ناخۆشەکان تێدەپەڕێنێت
10:30 AM - 2024-05-21
قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی کوەیت: پەیوەندی بازرگانی بەهێزتر بکەین
06:08 PM - 2024-05-20
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: لە نێوان هەرێم و بەغدا لێکتێگەیشتنی باش هەیە
کوردستان 05:18 PM - 2024-05-21 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-21 -
کاروان ئەنوەر: هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ بۆ ئازادکردنی شاکار ستار
کوردستان 03:28 PM - 2024-05-21 -
دادگای فیدراڵی سكاڵاكهی مهسرور بارزانی لهبارهی كورسی پێكهاتهكان رهتكردهوه
کوردستان 02:09 PM - 2024-05-21 -
شاڵاو کۆسرەت پرسەنامەیەک ئاراستەی ئازاد سماقولی دەکات
پرسەنامە 01:39 PM - 2024-05-21 -
وتەبێژی یەکێتی: هەرگیز یەکێتی لەگەڵ نەمانی کورسی پێکهاتەکان نەبووە
کوردستان 12:34 PM - 2024-05-21 -
کۆمسیۆن پێنج کورسی پەرلەمانی بۆ پیکهاتەکانی کوردستان دیاریدەکات
کوردستان 10:51 AM - 2024-05-21 -
قوباد تاڵەبانی: ئیرادەی گەلی ئێران رۆژە ناخۆشەکان تێدەپەڕێنێت
کوردستان 10:30 AM - 2024-05-21