کابینەی نۆ راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان فەرامۆش دەکات
کوردستان 05:31 PM - 2023-04-18پێشێلکاری حکومەت
دۆخی رۆژنامەنووسان و هاووڵاتیان لەم
قۆناغەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا لە مەترسیدایە و سەرەڕای چەندین راپۆرتی
نێودەوڵەتی کە باس لە پێشێلکارییەکان دەکەن بەرامبەر رۆژنامەنووسان و هاووڵاتیان
لە بەشێکی هەرێمی کوردستان، بەڵام هێشتا ئەو پێشێلکاریانە بەردەوامە و لە هەولێری
پایتەختدا سوکایەتی بە پارێزەر و هونەرمەند و هاووڵاتییان دەکرێت.
لە کابینەی نۆ-ی حکومەتی هەرێم ئازادییەکان سنووردار کراون
لە
کابینەی نۆ-ی حکومەتی هەرێم دا ئازادی رادەربڕین و مافەکانی مرۆڤ
سنووردار کراون و راپۆرتی رێکخراوە
نێودەوڵەتییەکان بەردەوام باس لەو پێشێلکارییانە دەکەن.
لوقمان وەردی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی
یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: "ئەو رەفتارەی بەرامبەر رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مەدەنیی لە
هەرێمی کوردستان دەکرێت، سیاسەتی زۆرینەیەکی حکومڕانی
هەرێمە، بەدیاریکراویش لەکابینەی نۆ-ی حکومەتی هەرێمی کوردستان بابەتی ئازادی
رادەربڕین و مافەکانی مرۆڤ و سنووردارکردنی ئازادییەکانی رۆژنامەنووسان زۆر زۆر
سنوردارکراوە و ئەمساڵ خراپترە لەپارساڵ".
پێویستە حکومەت بەخۆیدا بچێتەوە
"پێشێلکارییەکان
لەشارێکەوە بۆ شارێکی دیکە جیاوازە و خەریکە ئەو
شانازییەی لەمێژە هەوڵی بۆدەدەین لەدەستیدەدەین"، لوقمان وەردی وایوت.
وتیشی: "ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ راپۆرتی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەبینین کە بەردەوام باس لە
پێشێلکاری بەرامبەر مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین دەکرێت،ئەمەش پاشەکشێیە لەسەرجەم
ئەو بەڵێنانەی لەرابردوو دراون، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەخۆیدا
بچێتەوە".
رفاندن و ئهتككردنی پارێزهرو
گۆرانی بێژ و خهڵكی ئاسایی بە پاڵپشتی حزب لهشاری ههولێر لهحاڵهتهوه بهرهو
دیارده باڵدهكێشێت و ههر رۆژهو كهسێك سهری دهتاشرێت و ئهتكدهكرێت و کەیسی
تەزویر بۆ دەستگیرکراوان دەکرێتەوە، پارێزگاری ههولێریش پێشتر رایگەیاندبوو:
"ههولێر شارێكی گهورهیهو ئهو شتانه ههر روودهدات".
لەهەولێر بەرتەسککردنەوەی ئازادیی رادەربڕین بووەتە پێشەیەکی هەمیشەیی
رۆژنامەنووس و چالاكوانان لە سلێمانی بە
شێوەیەكی ئازادانە دەتوانن كارەكانی خۆیان بكەن و پشتگیری و پشتیوانیشیان دەكرێت، بەڵام
کەم رۆژ هەیە لەهەولێر رۆژنامەنووس یاخود پارێزەر لێی نەدرێت و سوکایەتی پێنەکرێت.
ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی
سەركردایەتی یەکێتی بە سایتی رەسمی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: "لە شاری هەولێر پێشێلکردنی ئازادی رادەربڕین و بەرتەسککردنەوەی
بووەتە پیشەیەكی هەمیشەیی حیزبێكی دیاریكراو لەو ناوچەیە و بە سیاسەت ئەم ئیشانە
دەكرێت، بەجۆرێک کەم رۆژ هەیە شەڕە تەقە روونەدات یاخود لە ڕۆژنامەنووس یان پارێزەر نەدرێت".
"ناکرێت
هەولێر بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ سلێمانی بەراورد بکرێت، لەبەر ئەوەی لە سلێمانی رۆژنامەنووس
و چالاكوان بە شێوەیەكی ئازادانە دەتوانن كارەكانی خۆیان بكەن و بە هەموو
شێوەیەكیش پشتگیری و پشتیوانیشیان دەكرێت"، ئاراس محەمەد ئاغا وایوت.
مانگی رابردوو لهشاری ههولێر گۆرانیبێژێكی میللی بهناوی دانی سویدی لهلایهن كادرێكی پارتیهوه بهناوی كهیفی سابیر ئهحمهد ئهتك كرا و سهری تاشرا، كه ئهمهش كاردانهوهی گهورهی بهدوای خۆیدا هێنا، ههروهها دوو مانگێك پێش ئێستا له رۆژی 2023-3-4 دا نهوزاد ساڵح پزیشكێكی شاری دهۆك لهكۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند: "لهترسی كوڕهكهی بهدهل بهندی فهرماندهی سهربازیی سهر به پارتی له دهۆكهوه بهرهو ههولێر ههڵهاتووم و ئێستاش مهترسی لهسهر ژیانم ههیه".
ئەمەش لەکاتێکدایە لەم دواییانەدا چەندین
راپۆرتی نێودەوڵەتی بڵاوکرایەوە کە سەرجەمیان باس لە پێشێلکارییەکان بەرامبەر
رۆژنامەنووسان و هاووڵاتیان دەکرێت لەهەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش لەشارەکانی
هەولێر و دهۆک کە مافی ئازادی رادەربڕینیان نییە و بەو هۆکارە زیندان دەکرین و
ئەشکەنجە دەدرێن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت لە کابینەی 9ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان-دا
زۆرترین پێشێلکارییەکان ئەنجامدراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:33 PM - 2024-05-18 سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
ئهنجومهنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكهكهی كۆدهبێتهوه
09:46 AM - 2024-05-18
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
09:11 AM - 2024-05-18
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
06:45 PM - 2024-05-17
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ئەمریکا بایەخی زۆر بە سەرنجەکانی یەکێتی دەدات
01:01 PM - 2024-05-17
زۆرترین خوێنراو
-
ئهنجومهنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكهكهی كۆدهبێتهوه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18 -
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:11 AM - 2024-05-18 -
خەبات لە خەبات لایداوە
بیروڕا 10:32 PM - 2024-05-17 -
ناسر عەبدولنەبی محەمەد کۆچی دوایی کرد
پرسەنامە 07:25 PM - 2024-05-17 -
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
کوردستان 06:45 PM - 2024-05-17 -
سەوزاییەکانی ناودڵ
بیروڕا 04:26 PM - 2024-05-17 -
هەموومان لەسەر مەزاری عادل موراد دەبین
ی ن ک 04:16 PM - 2024-05-17 -
مەعلوم ئەمە (خەبات) نییە
بیروڕا 03:05 PM - 2024-05-17