riklam

کتێبێکی مام جەلال دەناسێنرێت

هەواڵ 11:17 PM - 2023-07-07
کتێبێکی مام جەلال دەناسێنرێت PUKMEDIA

کتێبێکی مام جەلال دەناسێنرێت

تەحسین هەڕەشەمی

لەهەربیست و یەک دەوڵەتی عەڕەبیدا لەدرووستبوونیانەوە تا ئەو لەحزەیەش پرنسیپەکانی دیموکراسی جێگیر نەبووە، هەرگیز کۆڵەگەکانی حوکمداری و کار و ژیان لەسەر بناغەی دیموکراسی دانەمەزراوە.
هەمیشە بزووتنەوە هەڵگرەکانی پاشکۆی دیموکراسی، لەپێناوی ڕاکێشانی هێزی گەلەکانیان بووە بۆ وەدەستنانی جڵەوی حوکم.

هەربەهەمان شێوەش هەموو ناووناتۆرە بریقەدارەکانی تری هەموو سەردەمەکان، بەمجۆرە لەپاشکۆی حزبەعەڕەبیەکاندا هاتووە، وەکو سۆسیالیستی و پێشکەوتنخواز و ئاشتی و ئازادی و .....هتد.

هەمیشە ئەو دەستەواژانە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئاسمانی عەڕەبدا هەڵاتوون و لە کۆشکی حوکم گرتنەدەستەکانیشیاندا بەخراپترین شێوە ئاواکراون.
ئەوێ ڕۆژێ و لەساڵانی پەنجا و شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، کاتێک دەوڵەتە عەڕەبیەکانی وەکو عێڕاق و میسر و جەزائیر و لوبنان و هەندێکی تر، پڕببوون لە حزبی سۆسیالیستی و هەندێکیان بە فعلیش جڵەوی حوکمیان گرتەدەست، نەیاندەزانی و یاخود نەیاندەوویست کورد و کێشەی کورد وەکو چۆن لە بیری سۆسیالیزم و سۆسیالیستەکاندا هاتووە پێناسەبکەن، تاکەکەسێك کەخۆی لەم ئەرکە قورسەی تەعریفکردنی سۆسیالیستانەی کێشەی نەتەوەیی کورد دابێت لەناو عەڕەبدا مام جەلال بوو.

ساڵی ١٩٦٧ لەجەزائیر کۆڕبەندی چەپ و سۆسیالیستەکانی عەڕەب بەسترا، بەئامادەبوونی دەیان حزبی شیوعی عەڕەب و دەیان مێوانی غەیرەعەڕەب، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ گفتوگۆی چڕوپڕی کێشە نەتەوەیی و چینایەتی و شۆڕشەکانی ناوچەکە گفتوگۆی لەسەرکرا.

لەم کۆڕبەندەدا مام جەلال جیاواز لەهەموویان کاتی زیاتری پێ دەدرێ بۆ خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکەی کە زۆر بەووردی تەعریفی کێشەی نەتەوەی کورد لەچوارچێوەی سۆسیالیزمی زانستیدا کردووە، لەڕاپۆرتەکەدا مرۆ تێدەگا کەوا سۆسیالیزمیش لای عەڕەب وەکو جلوبەرگێکی سەردەمی خەبات بۆ گرتنەدەستی جڵەوی حوکم لەبەریان کردووە نەوەک وەکو قەناعەتی فکری کە بەهۆیەوە سیستمی حوکم و پایەکانی کۆمەڵی لەسەر داڕێژن.

بەسوپاسی زۆرەوە دەقی تەواوی ڕاپۆرتەکە لەلایەن برای هێژا و نووسەر و وەرگێر کاک(سامی قادر) وەرگێردراوەتە سەر زمانی شیرینی کوردی، لەم کتێبەدا لەگەڵ پێشەکی مام جەلال خۆی، ڕاپۆرتەکە هەم بەزمانی عەڕەبی کە نووسەر پێی نووسیوە و هەمیش وەرگێڕانە نایابەکەی کاک سامی قادر بڵاوکراوەتەوە.

بەسوپاسەوە دانەیەکی پێشکەشی من کرد کە من ئەوە بە بەشێکی مێژووی خەبات و کوردایەتی و هەوڵەکانی کورد دادەنێم بۆ بەدەستهێنانی مافی چارەی خۆنووسین.
ئەرشیفی هەر کوردپەروەر و خوێنەرێكی ئەدەبیاتی بەرگری کورد پێوویستە دانەیەکی لەم کتێبە تێدابێ.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket