یەكێتی خەمی ژینگە لە ئەستۆ دەگرێت
کوردستان 10:39 AM - 2023-06-30رواندنی یەك ملیۆن نەمام
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە خەمی ژینگەدایە و هەوڵەكانی خۆی خستوەتەگەڕ تاكو ژینگەی كوردستان سەوزتر بكات و كەرتی كشتوكاڵ و گەشتیاری بباتە قۆناغێكی نوێوە، تاكو هەموو لایەك سودمەندبن و كوردستان و عیراق لە مەترسییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا بپارێزێت.
سەبارەت بە سەوزتركردنی كوردستان بەبڕیاری سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە ھەڵمەتێكدا یەك ملیۆن نەمام لە شاروشارۆچكەكانی كوردستان روێندران و شارەزایانی ژینگەش دەستخۆشییان لەو هەنگاوە كرد و رایدەگەیەنن: "ئەم بڕیارە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژینگەی ناوچەكە دەبێت".
رۆژی 26-6-2023، لە هەولێر، بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەنێوان حكومەتی هەرێم و زیاتر لە 16 كونسوڵ و نێردەی دیپلۆماسی لە هەرێمی كوردستان لەسەر پرسی پاراستنی ژینگە بەڕێوەچوو و تیایدا تاوتوێی چەندین پڕۆژە كرا بۆ پێكەوەكاركردن لەپێناو پاراستنی ژینگەی كوردستان.
كۆبوونەوەكە سەرەتایەكی گرنگە
سەبارەت بە كۆبوونەوەكەی قوباد تاڵەبانی، ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "جوتیاران و ژینگەپاریزان دڵخۆشن و هەست بەوەدەكەن كە پشتیوانێكی گەورەیان هەیە كە ژینگەی كوردستان بپارێزن، لایەنە پەیوەندیدارەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ، دەستەی ژینگە و تیمی قوباد تاڵەبانی لە كۆبوونەوەكە ئامادەبوون و كونسوڵەكانیش لەڕێگای رێكخرا و وڵاتەكانیانەوە دەبێت هاوكاربن، بۆیە ئەم كۆبوونەوە بە سەرەتایەكی زۆر گرنگ سەیردەكەم".
"لەسەر ئاستی دنیا مەترسی لەسەر ژینگە هەیە، لە عیراقدا خۆڵبارین زیادیكردووە ئەمەش پەیوەندی هەیە بە زۆر سێكتەر و بواری دیكەوە، دەیان لێكەوت و كاریگەری گەورە لەسەر كوردستان دادەنێت"، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم وادەڵێت.
بەپێی دواین ئامار كە لە ساڵانی 2014 بۆ 2015 ئەنجامدراوە رێژەی سەوزایی لە هەرێمی كوردستان 12.4% ە، كە ئەم رێژەیە لە خوار ستانداردی جیهانییەوەیە و دەبێت رێژەكە لە سەرووی 20% ەوە بێت.
ئاماژەی بەوەشدا: "كاتێك لەسەر ئاستی دنیا زەنگی مەترسی لەسەر ژینگە لێدەدرێت، ئەمە هەموومان بەرپرسیار دەكات بەرامبەر بە ژینگەپارێزی و هێشتنەوەی سەوزایی و زیاتركردنی، ئێمە لە گەشتوگوزار هەوڵدەدەین ئەو پڕۆژانەی كە جێبەجێدەكرێن دۆستی ژینگەبن و سنووری سەوزایی نابێت لە رێژەی ستاندارت كەمتر بێت".
سەرۆك بافڵ هەنگاوێكی گرنگی دەستپیكرد
بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵمەتی رواندنی یەك ملیۆن نەمامی دەستپێكرد، ئەمەش سودی بۆ ژینگە دەبێت و خۆڵبارین كەمدەكاتەوە و رێگر دەبێت لە مەترسییەكانی دیكەی گۆرانی كەشوهەوا.
سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماژەی بەوەدا: "لە رابردوودا سەرۆك بافڵ هەنگاوێكی گرنگی دەستپێكرد كە تائێستاش بەردەوامە ئەویش رواندنی یەك ملیۆن نەمام بوو، دەبێت ئەمانە زیاتر برەوی پێبدرێت هەنگاوەكانمان خێراتر بكەین تا ناوچەكانمان لە مەترسییەكانی داهاتوو بپارێزین".
هەڵمەتی رواندنی یەك ملیۆن نەمام پڕۆژەیەكی گشتگیرە و هەموو كوردستان دەگرێتەوە، كاریگەری لەسەر كەرتی گەشتیاری و بوژاندنەوەی ئابوری و زیادكردنی هەلی كار و پاراستنی دارستانەكانی كوردستان دەبێت.
"هەنگاوی رواندنی یەك ملیۆن نەمام لەلایەن سەرۆك بافڵ-ەوە زۆر گرنگ بوو، چونكە ئەمە وادەكات مەترسی خۆڵبارین كەم ببێتەوە و سودی بۆ ژینگەكەمان دەبێت"، ئەمەل جەلال وادەڵێت.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پاراستنی ژینگە بەكاری لەپێشینەی خۆی دەزانێت و بەردەوام هەوڵیداوە ژینگەی كوردستان لە مەترسییەكان بپارێزێت و بۆ ئەم هەنگاوەش سەرجەم لایەنەكان دەستخۆشیان ئاڕاستەی یەكێتی كردووە چونكە بە كردار سەلماندوویەتی لە خەمی ژینگەدایە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سکاڵای دوو ژنی لەدادگای فیدراڵی کێشرایەوە
08:31 PM - 2024-05-13 -
کارگەیەکی پۆشاکی سەربازی لە سلێمانی دەکرێتەوە
07:48 PM - 2024-05-13 -
حزبی زەحمەتكێشان: هەڵوێستەكانی یەكێتی جێگەی نرخاندنە
02:50 PM - 2024-05-13 -
قوباد تاڵەبانی: کارئاسانی بکرێت بۆ وەبەرهێنەران لە هەڵەبجە
01:04 PM - 2024-05-13
ئەمانەش ببینە
کوردستان 01:15 AM - 2024-05-14 سەرۆک بافڵ: دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە کە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن دروستبکەن
ئاسایش 'دووپشکەکە' لە سلێمانی دەستگیردەکات
03:41 PM - 2024-05-13
ئەنجومەنی نوێنەران وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دیاریدەکات
02:44 PM - 2024-05-13
قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچە چارەسەر بوو
01:07 PM - 2024-05-13
جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی مەرجە بۆ چارەسەری کێشەی مووچە
12:24 PM - 2024-05-13
زۆرترین خوێنراو
-
ویژدانتان بێت !(ی،ن،ك) خەتابار مەکەن ،
بیروڕا 05:34 PM - 2024-05-13 -
ئاسایش 'دووپشکەکە' لە سلێمانی دەستگیردەکات
کوردستان 03:41 PM - 2024-05-13 -
حزبی زەحمەتكێشان: هەڵوێستەكانی یەكێتی جێگەی نرخاندنە
کوردستان 02:50 PM - 2024-05-13 -
ئەنجومەنی نوێنەران وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دیاریدەکات
عیراق 02:44 PM - 2024-05-13 -
قوباد تاڵەبانی سەردانی مەڵبەندی ٩ی شارەزووری کرد
ی ن ک 02:21 PM - 2024-05-13 -
قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچە چارەسەر بوو
کوردستان 01:07 PM - 2024-05-13 -
قوباد تاڵەبانی: کارئاسانی بکرێت بۆ وەبەرهێنەران لە هەڵەبجە
کوردستان 01:04 PM - 2024-05-13 -
جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی مەرجە بۆ چارەسەری کێشەی مووچە
کوردستان 12:24 PM - 2024-05-13