سەرۆككۆمار بودجەی عیراق پەسند دەكات
عیراق 03:33 PM - 2023-06-21
PUKMEDIA
د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عیراق
د. لەتیف رەشید سەرۆككۆمار بودجەی گشتی عیراقی بۆ هەر سێ ساڵی 2023، 2024، 2025، پەسند كرد و رایدەگەیەنێت: "پەسندكردنی بودجە رۆڵی دەبێت لە بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری و دەستكردن بەجێبەجێكردنی پڕۆژە ستراتیجییەكانی وڵات كە رەنگدانەوەی گەورەی لەسەر ژیان وگوزەرانی خەڵك دەبێت".
راشیگەیاند: "پەسندكردنی بودجەی گشتی عیراق خاڵی وەچەرخانە بۆ جێبەجێكردنی كارنەمەكەی حكومەتی عیراق بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی".
بڕیارە دوای ئیمزاكردنی بودجەی عیراق لەلایەن سەرۆككۆمارەوە لە رۆژنامەی وەقایعی عیراق بڵاو بكرێتەوە و دوای ئەو رێكارانەش دەچێتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە.
عیراق گەورەترین پڕۆژەیاسای بودجەی تێپەڕاند كە لە 134.5 ترلیۆن دینار پێكهاتووە و پشكی هەرێمی كوردستانیش تێیدا 12.67% ە، كە ساڵانە 20 ترلیۆن دینار و مانگانە 1.6 ترلیۆن دینار دەكات.
هەروەها هەرێم ساڵانە لەو رێژەیە 9 ترلیۆن دینار بۆ مووچە و مانگانەش 750 ملیار دینار بۆ مووچە تەرخان دەكات.
یاسای بودجه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
دوای دوومانگ گفتوگۆی چڕ له‌نێوان ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دواجار پرۆژه‌یاسای بودجه خرایه دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه بۆ په‌سند كردن و له‌ماوه‌ی پێنج رۆژدا په‌رله‌مانی عیراق توانی پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵه‌كانی 2023 و 2024 و 2025 په‌سند بكات و ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆماری بكات.
له‌وباره‌یه‌وه د.نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "یاسای بودجه‌ی گشتی له‌لایه‌ن سهرۆككۆمارهوه پشتبه‌ست به بڕگه‌ی سێهه‌م له ماده‌ی 73ی ده‌ستور په‌سندكرا و پشتبه‌ست به بڕگه‌ی یه‌كه‌می ماده‌ی 78ی یاساكه‌ش، ده‌بێت وه‌زیری دارایی به هه‌ماهه‌نگی وه‌زیری پلاندانان رێنمایی جێبه‌جێكردنی یاساكه ده‌ربكات، به‌م جۆره‌ش چاوه‌ڕوانده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوو یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
"ئه‌م بودجه‌یه بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژووی عیراق بۆ 3 ساڵ په‌سندبكرێت پشتتبهست به بڕگه‌ی 2ی ماده‌ی 4ی یاسای ژماره 6ی ئیداره‌ی مالی ساڵی 2019، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پشتبه‌ست به ناوه‌ڕۆكی هه‌مان مادده و بڕگه‌ی 2ی ماده‌ی 77ی یاسای بودجه پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خشته‌ی نوێی داهات و خه‌رجی بۆ هه‌ردوو ساڵی 2024، 2025 پێش كۆتایهاتنی ساڵی دارایی پێش خۆی بنێرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌مه‌به‌ستی په‌سندكردنی" د.نه‌رمین مه‌عروف واده‌ڵێت.
یاسای بودجەی گشتی عیراق لە 78 ماددە پێكهاتووە و رۆژی 11-6-2023 لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە بە زۆرینەی دەنگ پەسند كرا و ئاڕاستەی سەرۆككۆمار كرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

