بودجەی سێ ساڵی هەرێم و بەغدا پەسندكرا
کوردستان 12:58 PM - 2023-06-12
PUKMEDIA
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە
پرۆژە یاسای بودجەی عیراق بۆ ئەمساڵ و دوو ساڵی داهاتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەسندكرا، كە بۆ هەر ساڵێك 199 ترلیۆن دینارە و بەشی هەرێمیش دەگاتە نزیکەی 20 ترلیۆن زیاتر.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنی ژمارەی 31 دا كە تا بەرەبەیانی 12/6/2023ی خایاند، پرۆژەیاسای بودجەی عیراق بەگشتی پەسندكرا، كە لە 68 ماددە پێكهاتووە، دواتر دەخرێتە بەردەست د.لەتیف رەشید بۆ پەسند و ئیمزاكردنی.
بە گوێرەی پرۆژەیاساكە كە بۆ ساڵەكانی (2023، 2024 و 2025)ە، بڕی ئەو پارەیەی كە بۆ بودجە بۆهەر ساڵێك نزیكەی 199 تریلیۆن دینار تەرخانكراوە و بەشی هەرێمی كوردستانیش 18 تریلیۆن دینار زیاتر دەبێت.
پرۆژەکە دوای ٥ رۆژ دانیشتن پەسەندکرا
گفتوگۆی نوێنەرانی عیراق لەسەر پرۆژەكە لە 7/6ەوە دەستیپێكرد و دوای 5 رۆژ دانیشتی پەرلەمان، پەسندكرا، بەوتەی د.بریار رەشید پەرلەمانتاری عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، کە بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIAی راگەیاند:" پرۆژەكە دوای دەنگدانی ماددەكان و زیادكردنی چەند ماددەیەك، بەگشتی پەسندكرا".
پرۆژەیاساكە كە بەگشتی پەسندكرا، رەوانەی سەرۆكایەتی كۆماردەكرێت و دوای ئەوەی د.لەتیف رەشید سەرۆككۆمار پەسند و ئیمزای دەكات، دەینێرێت بۆ رۆژنامەی وەقائیعی عیراق و كە بڵاوكرایەوە، دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لەو پرۆژەیاسایەدا جێگیركراوە هەرێمی كوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات و شایستەی دارایی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمیش بكەوێتە ئەستۆی حكومەتی عیراق.
بەهەوڵی یەکێتی چەندین ماددە و بڕگە لە سوودی هەرێم جێگیركران
بەهەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی ماددەی 14 لە پرۆژەیاساكەدا جێگیركرا، كە بڕگەی (نارازی) تێدایە، تاوەكو رێگری بكرێت كە نایەكسانی و نادادپەروەری لە نێوان پارێزگاكانی هەرێم بكرێت ، سەرباری ئەوەش چەندین ماددە و بڕگە لە سوودی هەرێمی كوردستان جێگیركران.
د.بڕیار رەشیدی پەرلەمانتار دەڵێت:" فراكسیۆنی یەكێتی دەنگماندا بە (لابردنی) ماددەی ٤۲، كە تایبەت بوو بە دانانی باج لەسەر سوتەمەنی، لەگەڵ لادانی سەپاندنی زەریبەی ٢٥ هەزار دینار بۆ هەر كەسێك لە فرۆكەخانەكانەوە سەفەر بكات ".
" بڕگەی گرێبەستی كارمەندانی هەڵبژاردن كە بكرێنە تەشغیلی لە بودجەكە جێگیركرا و دەنگمان پێدا، هەرلەسەرەتاوە فراكسیۆنی یەكێتی كاری جددی بۆكرد و بەڵێنەكەشی بردەسەر و زۆر بڕگەو ماددەی تر بەهەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی جێگیركران و بەسوودی خەڵك كارمان كردوە". د.بریار وایوت.
یەکێتی کاری جددی بۆ گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە کرد
دانیشتنی ژمارەی 31ی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئامادەبوونی 229 پەرلەمانتار و بە سەرۆكایەتی محەممەد حەلبووسی، بەرێوەچوو، بەڵام "گێرانەوەی پاشەكەوتی مووچەخۆرانی هەرێم" پەسند نەكرا.
فراكسیۆنی یەكێتی لە نوێنەران كاری جددی كرد بۆ گێڕانەوەی رێژی 10 بۆ 12%ی پاشەكەوتی مووچەخۆران، بۆ ئەوەش ئیمزای 50 پەرلەمانتاری كۆكردەوە و دواتریش بۆ زیادكردنی رێژەكە ئیمزای دیكەی كۆكردەوە، ئەمە لە كاتێكدا بوو كە فراكسیۆنی نەوەی نوێ و پارتی دیموكراتی كوردستان لە دژی وەستانەوە بەتایبەت ماددەی 14 و گێڕانەوەی پاشەكەوت.
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە PUKMEDIAی وت:" فراكسیۆنی یەكێتی هەوڵی زۆریدا تاوەكو پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بگێڕدرێتەوە و هەم بۆ جێگیركردنی بڕگەی پاشەكەوت و هەمیش بۆ زیادكردنی رێژەكەی بە دوو لیستی جیا ئیمزای كۆكردەوە، بەڵام دەنگی نەهێنا".
"دەنگمان بە ماددەی ٤٢ نەدا كە تایبەت بوو بە دانانی باج لەسەر بەرھەمی سوتەمەنی و سوتەمەنی ھاوردەكراو و چەند بڕگەیەكی دیكەش كە تایبەت بوون بە باجدان رەتكرانەوە و دەنگمان پێنەدا، چونكە دەبوونە بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتیان" كاروان یاروەیس وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

