ئاشتیخوازی و میانڕهویی سیاسهتی بههێزی یهكێتییه
کوردستان 02:09 PM - 2023-06-18
PUKMEDIA
لۆگۆی یەكێتی و نەخشەی عیراق
لە بەرامبەر روئیای زاڵ و كۆنەپەرستی روئیایەكی دیكە هەیە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیڕەوی دەكات، كە روئیایەكی ئاشتی خوازانە و نەرم و روئیای چەپكە گوڵەكەی سەرۆك مام جەلالە كە بووەتە جێی دەستخۆشی خەڵك و لایەنەكان، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیش دەڵێت: "پێویستە هەموو لایەنەكان لە كوردایەتیدا لە یەكێتی بچن چونكە، بۆ بەرژەوەندی گشتی سیاسەت دەكات".
یەكێتی پارێزەری مافە دەستوورییەكانی خەڵكی هەرێم و عیراقە
رابیحە حەمەد ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "یەكێتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بۆ بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی خەڵكی كوردستان دروستبووە، لە ئێستاشدا هەمان ئەو سیاسەت و رێبازە پەیڕەودەكات و ئامانجی كۆتایی هێنان بە زوڵم و زۆرە".
راشیگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جگە لەوەی لە كوردستان پێگەیەكی بەهێزی هەیە، لە عیراقیش رۆڵێكی كاریگەر دەبینێت بۆ سەقامگیری وڵات، بە ئەركی خۆشی دەزانێت پارێزەری مافە دەستوورییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و گەلی عیراق بێت".
"سیاسەتی یەكتر قبوڵكردن و پێكەوەیی ئەو میكانیزمەیە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپێناو بەرژەوەندی خەڵكدا پەیڕەوی دەكات، هەر ئەمەش وایكردووە یەكێتی لە حزبەكانی دیكە جیابكاتەوە و بە سیاسەتێكی نەرم و میانڕەوانە بناسرێت" رابیحە حەمەد وادەڵێت.
كوردستانی بوون خاڵی بەهێزی یەكێتییە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سیاسەتێكی كوردانە پەیڕەودەكات و خزمەتی خەڵك و دووركەوتنەوەی لە بیری تەسكی حزبایەتی كردووەتە بنەمای كارەكانی، هەر ئەوەش بووەتە خاڵی بەهێزی و لە حزبەكانی دیكەی جیاكردووەتەوە.
فەهیمە سابر ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "ئەو سیاسەتەی یەكێتی لە هەرێم و عیراق و ناوچەكە پەیڕەوی دەكات سیاسەتێكی گونجاوە و بارودۆخەكە ئەو سیاسەتەی دەوێت كە بێگومان درێژەپێدەری سیاسەتی سەرۆك مام جەلالە، بۆیە پێویستە لایەنەكانی دیكەش لە كوردایەتیدا لە یەكێتی بچن".
راشیگەیاند: "سیاسەتی خزمەتكردنی خەڵك و دووركەوتنەوە لە سیاسەتی بیری تەسكی حزبایەتی و شەخسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لە حزبەكانی دیكە جیاكردووەتەوە و وایكردووە لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق و تەنانەت ناوچەكەش بەچاوێكی دیكە سەیری یەكێتی بكرێت، ئەمەش بە شاهیدی دۆست و دوژمن لە واقعدا سەلمێندراوە".
"خاڵی بەهێزی یەكێتی ئەو سیاسەتە كوردستانییەیە كە لەهەموو كوردستان پەیڕەوی دەكات و هەروەها ئەو پەیوەندییە دۆستانەیەیە كە لە عیراق و ناوچەكە درێژەی پێدەدات، تەنانەت بەهۆی سیاسەتە دروستەكەیەوە قوربانی زۆری داوە، بەڵام كۆڵی نەداوە" فەهیمە سابر وادەڵێت.
سیاسەتی میانڕەوانەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان فاكتەرێكی گرنگی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و عیراق بووە و هەرگیز نەبووەتە هۆكاری دروستبوونی ئاڵۆزی، هەربۆیە بەردەوام دیالۆگ و گفتوگۆی بە چارەسەر زانیوە و بەنێوەندگیری خۆی كاریگەری لەسەر رێڕەوی سیاسی هەرێم و عیراق و ناوچەكە هەبووە، ئەمەش درێژەپێدەری ئەو سیاسەتەی سەرۆك مام جەلالە كە هەر لەسەرەتای دامەزراندنی یەكێتییەوە دایڕشتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
عیراق 05:45 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

