رێكخراوە دیموكراتییەكان مەڵبەندی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆی بەسەركردەوە
ی ن ک 01:09 PM - 2023-06-18
راگەیاندنی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان
لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان ساداتی پیرخدری شاهۆی بەسەركردەوە
رۆژی 17ی حوزەیرانی 2023 جوتیار نوری ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان، بەئامادەبوونی سەفین شەهید یاسین ئەندامی مەكتەب، مەڵبەندی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆی كرد لە لایەن سەید موزەفەر بەڕێوەبەری مەڵبەندەكەو دەستەی باڵای بەڕێوەبردنەوە بەگەرمی پێشوازی لێكرا.
هەڤاڵ جوتیار نوری لێپرسراوی مەكتەب، لەمیانەی سەردانەكەیدا رایگەیاند: "مەڵبەندی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ مێژویەكی جوانی بنیات ناوە لە خزمەتكردنی كۆمەڵگەو گە یاندنی بیری ئاشتی و پێشكەوتنی كۆمەڵگە"، وتیشی: "مەڵبەندەكەتان 18 ساڵ بەر لەئێستا لەلایەن سەرۆك مام جەلال رابەری رزگاری خوازی گەلەكەمانەوە دامەزراو زەوی و بینا و پێداویستییەكانی بەڕێوەبردنی بۆ دابینكردن، بۆیە ئەمڕۆ هاتووین تا پێتان بڵێین ئێمەش خوێندكارێكی بە ئەمەكی سەرۆك (مام جەلال) ین و وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان پشتیوانتان دەبین تا بتوانن بە باشترین شێوە پەیامە ئاشتی و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیرییەكانتان بگەیەننە كۆمەڵگە".
لە بەرامبەردا بەڕێوەبەر و دەستەی باڵای مەڵبەندی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ، خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ سەردان و بەسەركردنەوەكەی جوتیار نوری لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان و رایانگەیاند: "هەموو هەوڵ و تواناكانی خۆمان دەخەینە گەڕ تا بتوانین خزمەتی كۆمەڵگەكەمان بكەین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
عیراق 05:45 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

