یەكێتی و كۆمەڵ: زیانەكانمان ئەنجامی پەرتەوازەیمانە
کوردستان 12:28 PM - 2023-06-05كۆنگرەی رۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە و مامۆستا عەلی باپیر
بەیانی ئەمڕۆ وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی بە هاوڕێیەتی سالار سەرحەد لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتی سەردانی كۆمەڵی دادگەری كوردستانیان لە هەولێر كرد و لەلایەن عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری و ژمارەیەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبەوە پێشوازیان لێكرا و پاش كۆبوونەوەكەش كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ سەعدی ئەحمەد پیرە و مامۆستا عەلی باپیر سازكرا.
لە كۆنگرەكەدا سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: "یەكێتی هەمیشە كۆمەڵی دادگەری بە دۆستی نزیكی خۆی زانیوە و هەوڵی پتەوكردنی پەیوەندییەكانیانی داوە، ئەمە جگە لەوەی لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆمان لەبارەی بارودرخی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە كرد".
لەبارەی یەكڕیزی كوردیشەوە پیرە وتی: "هەموو كات كورد خۆی هۆكاربووە بۆ ئەو بڕیارانەی كە دادگای فیدراڵی لە دژی كورد دەریان دەكات، بۆیە هەركاتێك كورد یەك دەنگ بووبێت توانیومانە لە هەرێم و لە عیراقیش دەستكەوتی زیاتر بەدەستبهێنین، بۆیە یەكێتی هەمیشە لەگەڵ یەكڕیزی لایەنەكاندا بووە و پێمان وابووە تەنها خۆمان دەتوانین دەدردی خۆمان تیمار بكەین".
پێویستە واز لە عەقڵییەتی خۆبەزلزانی بهێنین
پاشان هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا لەلایەن عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری رایگەیاند: "لەگەڵ یەكێتی هاوڕاین كە كورد هەر دەستكەوتێكی بەدەستهێنابێت لە ئەنجامی یەكڕیزی بووە، هەروەها هەر زیانێكیشی بەركەوتبێت بەهۆی پەرتەوازەییەوە بووە، لە ئێستاشدا بەهۆی خۆبەزلزانی لایەنێكەوە رۆحییەتی تەبایمان لەناودا نەماوە و لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەش بێهێز بووین".
"پێویستە واز لە عەقڵییەتی خۆبەزلزانی بهێنین و چاومان لە خزمەتكردنی خەڵك و بەرژەوەنیدییە گشتییەكان بێت بەتایبەت دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی نایاسایی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان" مامۆستا عەلی باپیر وادەڵێت.
راشیگەیاند: "كۆمەڵی دادگەری لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوڕایە كە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو پێویستمان بە تۆمارێكی پاك و هەمواری یاساكە و چواربازنەیی هەیە، هەروەها هاوڕاشین كە پێویستە پێكهاتەكان نوێنەری راستەقینەی خۆیان بنێرنە پەرلەمان بۆ ئەوەی لە پەرلەمانەوە بەرگری مافەكانیان بكرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: مامۆستایان پێشەنگی قوربانیدانن
09:26 AM - 2024-05-15 -
مووچەی مانگی نیسان دابەشدەکرێت
12:03 AM - 2024-05-15 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە د. مەزهەر خوراسانی دەکات
07:57 PM - 2024-05-14 -
مەکتەبی سیاسی: یەکێتی هەمیشە پشتیوانی لە داوا رەواكانی مامۆستایان دەكات
06:18 PM - 2024-05-14
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: دڵنیام لە توانا و ئەزموون و لێهاتوویی خوێندکاران و گەنجانی وڵاتەکەم
09:50 PM - 2024-05-14
یەکێتی مامۆستایان داوای 56 مووچەی پاشەکەوتکراو و نەدراو و لێبڕاو دەکات
06:37 PM - 2024-05-14
ئەندامێکی ئەنجومەن: بانکی تی بی ئای نەچووەتە ناو هەژماری من
03:15 PM - 2024-05-14
سهرۆك بافڵ: ههڵبژاردن ههنگاوێكی گرنگه بۆ گۆڕانكاری لهحوكمڕانی
12:03 PM - 2024-05-14
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی مامۆستایان داوای 56 مووچەی پاشەکەوتکراو و نەدراو و لێبڕاو دەکات
کوردستان 06:37 PM - 2024-05-14 -
مەکتەبی سیاسی: یەکێتی هەمیشە پشتیوانی لە داوا رەواكانی مامۆستایان دەكات
کوردستان 06:18 PM - 2024-05-14 -
پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ لەتیف فاتیح فەرەج
پرسەنامە 06:10 PM - 2024-05-14 -
وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی نیسانی بۆ هەرێم نارد
کوردستان 04:43 PM - 2024-05-14 -
ئەندامێکی ئەنجومەن: بانکی تی بی ئای نەچووەتە ناو هەژماری من
کوردستان 03:15 PM - 2024-05-14 -
پێشمەرگەیەکی مەفرەزە سەرەتاییەکان بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-05-14 -
سهرۆك بافڵ: ههڵبژاردن ههنگاوێكی گرنگه بۆ گۆڕانكاری لهحوكمڕانی
کوردستان 12:03 PM - 2024-05-14 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیدوایی دکتۆر مەتی
پرسەنامە 11:26 AM - 2024-05-14