قوباد تاڵەبانی بۆ كوردە ئازاكەی بەریتانیا: شانازیت پێوەدەكەین
کوردستان 09:12 PM - 2023-05-24
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی و سەروەر مەحمود
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ستایشی هەڵوێستە ئازایانەكەی سەروەر مەحمودی كرد كە هەفتەی رابردوو لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوەدا توانی ژیانی 30 كەس رزگار بكات.
سەروەر مەحمود رایگەیاند: "رۆژی چوارشەمە 24ی ئایار قوباد تاڵەبانی لەڕێگەی تەلەفونەوە پەیوەندیی پێوەكردووە و دەستخۆشی لێكردووە كە بەهۆی هەڵوێستە ئازایانەكەیەوە توانیویەتی ژیانی 30 كەس لە مردن رزگار بكات و پێی وتووە كە وەك كوردێك شانازیت پێوە دەكەین".
سەروەر مەحمود وتیشی: "زۆر دڵخۆش بووە كە جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پەیوەندیی پێوەكردووە و دەستخۆشی لێ كردووە، ئەم جۆرە هەڵوێستانە هاندەرێكە بۆ هەموو ئەو كوردانەی لە دەرەوەی وڵات بە شێوازی جۆراوجۆر ناو و ناوبانگی كورد بە جوانی نیشانی وڵاتانی دیكە دەدەن" .
سەروەر مەحمود تەمەنی 39 ساڵە و هاووڵاتییەكی بەریتانیایە و خەڵكی شاری كەلارە، رۆژی چوار شەممەی هەفتەی رابردوودا كاتێك دەبینێت باڵەخانەیەك بەهۆی شۆرتی كارەباوە ئاگری گرتووە، بە هانای ئەو خەڵكەوە دەچێت كە لە ئاگرەكەدا گیریان كردووە و تا ئەو كاتەی تیمەكانی فریاكەوتن دەگەنە شوێنی رووداوە توانی ژیانی 30 كەس لە دانیشتوانی ناو باڵەخانەكە رزگار بكات، بەهۆی ئەم هەڵوێستەیەوە لە میدیاكانی بەریتانیا بە كوڕە ئازاكە ناسراوە و لە ئاستێكی بەربڵاو ستایشی هەڵوێستەكەی دەكرێت.
کوردێک لە بەریتانیا 30 کەس لە مردن رزگار دەکات
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

