تیرۆر و زیندانی باجی ئازادی رۆژنامەنووسییە لە كابینەی نۆ
کوردستان 05:58 PM - 2023-05-02
PUKMEDIA
ئەو کەسانەی لە هەولێر سەریان تاشراوە
دۆخی ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەنووسی لە هەرێمی كوردستان لەسایەی حوكمڕانی چەوتدا بەشێوەیەك پاشەكشێی كردووە كە لە راپۆرتە نێودەوڵەتییەكاندا بەشێكی هەرێمەكە وەك دۆزەخی رۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان باسدەكرێت.
راپۆرتەكان بەڕوونی باسیان لەوەكردووە كە لەڕووی فەراهەمكردنی ئازادی رادەربڕین و جیاوازی بیروڕا لە نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، شارەكانی هەولێر و دهۆك پشكی شێری حاڵەتەكانی پێشێلكاری مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین و كپكردنی دەنگە ئازادەكانیان بەردەكەوێت كە ئەوەش بۆ باوەڕنەبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەڕێتەوە بە بنەماكانی ئازادی رادەربڕین.
پارتی بڕوای بە ئازادی رادەربڕین نییە
پارتی دیموكراتی كوردستان لەمێژووی سیاسی و حزبی خۆیدا هەرگیز بڕوای بە رێزگرتن لە دەنگە ئازادەكان نەبووە و هەمیشە بەهێز وەڵامی رەخنەی داوەتەوە و كوشتن و ئەشكەنجەدان و سوكایەتی پێكردنی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و چالاكی و ئازادیخوازانی سنوورەكەی كبەكارهێناوە.
زنجیرەی تیرۆركردنی رۆژنامەنووسان لە شارەكانی هەولێر و دهۆك بەتیرۆركردن رەئوف ئاكرێی رۆژنامەنووس لە ساڵی 1993 دەستپێدەكات و پاشان سەردەشت عوسمان، سۆرانی مامەحەمە، وەداد حسێن، بەژیانی خۆیان باجی ئازادی رادەربڕین و رەخنەگرتنیان لە سیاسەتی چەوت داوە و لەلایەن دەستێكی سەركوتكارەوە كە دژی هەموو ئازادییەكانە تیرۆر كراون.
لە هەولێر سەرتاشین و لێدانی رۆژنامەنووسان و پارێزەران بووە بە رۆتین
پێشتریش شادی نەوزاد ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی كوردستان بەسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاندووە: "كابینەی نۆ زۆرترین بەرپرسیارێتی لەبارەی پێشێلكارییەكان بەرامبەر رۆژنامەنووسان و ئازادی رادەربڕین دەكەوێتە سەرشان زیندووترین نمونەش زیندانیانی بادینانە، بەراورد بە كابینەكانی تر لەكابینەی نۆ-دا بەتایبەت لەشارەكانی دهۆك و هەولێر زۆرترین پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان و ئازادی تاك و ئازادی رادەربڕین كراوە".
نەك هەر رۆژنامەنووسان تەنانەت پارتە سیاسییەكانیش ناتوانن ئازادانە لە هەولێر و دهۆك كارەكانیان ئەنجامبدەن و چەندین جار بە سووتاندنی بارەگاكانیان باجی هەڵوێستەكانیان داوە و بنكەی جەماوەری لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێستا و رابردووی هەرێمی كوردستان لە سنووری چالاكییەكانیشیان ئەو راستییە دەردەخەن كە هەولێر و دهۆك هەرگیز ناوەندێكی ئازاد نەبوون بۆ ئەجامدانی كاری رۆژنامەنووسی و سیاسی و ئازادییەكان لەو دوو شارە بەتەواوی سنووردار كراون و دەنگە ئازادەكان بە زەبری هێز كپكراون.
لە هەولێر و دهۆك رۆژنامەنووس و چالاكوانان بەهۆی نووسینی كۆمێنت و ئەندامبوون لە گروپ چاتی رۆژنامەنووسیدا دەدرێنەدادگا و سزای ناڕەوایان بەسەردا دەسەپێندرێت، لەو دوو شارە سەرتاشین و لێدانی پارێزەران و رۆژنامەنووسان وەك رۆتیناتی لێهاتووە و كەم رۆژ هەیە هەواڵێكی لەو جۆرە نەبیستین.
بەگرتنی بچووكترین رەخنە لە پارتی روبەڕووی تۆمەتی سیخوڕی دەكرێیتەوە
پێشتریش فەهیمە سابیر ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەولێر بە PUKMEDIA ی راگەیاندووە: "كاریگەری كابینەی نۆ كە بەكابینەیەكی هەواڵگری ناسراوە هەولێری كردووەتە مەیدانی رووداوە نەخوازراوەكان، لەكاتێكدا دەبێت خەڵكی ئەم شارە خزمەت بكرێن نەك ویستی حزبی و تاكەسییان بەسەردا بسەپێندرێت ".
لەسایەی خراپی حوكمرانی پارتیدا هاووڵاتیانی دهۆك و هەولێر سەرەڕای بێبەشكردنیان لە خزمەتگوزارییەكان مافی ئەوەشیان لێسەندراوەتەوە كە ناڕەزایەتی دەرببڕن ورەخنە لە سیاسەتی پارتی بگرن لەو دوو شارەدا رەخنەگرتن لە پارتی واتە ئەگەری روبەڕووبوونەوەی ئەگەری سەرتاشین و زیندانیكردن و تەنانەت كوشتنیش.
هەركەس لە گوڵ كاڵتر بە دەسەڵاتە خراپەكەی پارتی بڵێت ئەوا دوور نییە بە تۆمەتی سیخوڕی و هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی بدرێتە دادگا و دادگا حزبییەكانیش سكاڵای چەندین ساڵ زیندانی بەسەردا بسەپێنن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

