وەفدی یەكێتی بەشداری لە مەڕاسیمی رۆژی نیشتمانی هۆڵەندا دەكات
ی ن ک 08:49 PM - 2023-04-28
PUKMEDIA
وەفدی یەكێتی بەشداری لە مەڕاسیمی رۆژی نیشتمانی هۆڵەندا دەكات
وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بەشداری لە مەراسیمی رۆژی نیشتمانیی هۆڵەندا (King's Day) دا دەكات و چەپكەگوڵ و پەیامی پیرۆزبایی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان - یان گەیاندە یاكۆ بێرندس كونسوڵی گشتی شانشینی هۆڵەندا.
لە پەڕاوێزی مەراسیمەكەدا، وەفدی یەكێتی چەند دیدار و چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ نێردە دیپلۆماسی و هاوتا و میوانە ئامادەبووەكان سازكرد.
بەختیار بەكر، نوێنەری یەكێتی لە هۆڵەندا، ئەندامی وەفدەكەی یەكێتی، بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی ڕایگەیاند:" یەكێتی لەگەڵ پارت و رێكخراو و دامەزراوە حزبی و حكومییەكان پەیوەندی توند و تۆڵی هەیە، لەگەڵ حكومەت و پەرلەمانی هۆڵەنداس بەگشتی و باڵیۆزخانەی هۆڵەندا لە بەغدا و كونسوڵگەری گشتی هۆڵەندا لەهەرێمی كوردستان بە دیاریكراوی، باشترین پەیوەندی هەیە و هەردوولا بە بایەخەوە لەم پەیوەندییانە دەڕوانن".
ئەندامانی بەشداربووی مەڕاسیمی پیرۆزكردنی رۆژی نیشتمانیی هۆڵەندا لە هەولێر پێكهاتبوو لە سەركەوت مەحەمەد غەفوور ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆڕدی پەیوەندییەكانی دەرەوە، باوەڕ نەوزاد كاكە رەش و عیماد فەرھادی ئەندامانی مەكتەب، مەریوان خلیل لە نوسینگەی سەرۆك و بەختیار بەكر نوێنەری یەكێتی لەهۆڵەندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
عیراق 05:45 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

