وەفدی یەكێتی و رەوتی حیكمە: پەیوەنییەكان پتەوتر دەكەین
ی ن ک 01:29 PM - 2023-04-27
PUKMEDIA
وەفدی یەكێتی و رەوتی حیكمە: پەیوەنییەكان پتەوتر دەكەین
ئەمڕۆ پێنج شەممە 27ی نیسانی 2023، وەفدێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی رەفعەت عەبدوڵڵا بریاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی لەگەڵ رزگار حاجی حەمە و خالید شوانی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و نزار ئامێدی وەزیری ژینگە، لە شاری بەغدا سەردانی سەماحەتی عەممار ئەلحەكیم سەرۆكی رەوتی ئەلحیكمەیان كرد .
لە كۆبونەوەكەدا وەفدی هەردوولا وێڕای تاوتوێكردنی بارودۆخی گشتی وڵات تەئكیدیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان كردەوە . بودجەی عیراق و یاسای هەڵبژاردنەكان بەشێكی تری گفتوگۆكانی كۆبوونەوەكە بوون كە بیروڕایان لەبارەوە ئالوگۆڕكرا و لێكتێگەیشتن لەبارەیانەوە هەبوون .
هەر لەمیانی سەردانەكەیاندا بۆ بەغدا رەفعەت عەبدوڵڵا بڕیاردەری دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی لەگەڵ رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئەندازیار نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عیراق سەردانی دیوانی وەزارەتی دادی عیراقی كرد و لەلایەن دكتۆر خالید شوانی وەزیری داد پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا وەزیری داد ئەركەكانی وەزارەتەكەیانی خستەڕوو كە لە سەرجەم پرسە یاساییەكانی دامەزراوەكانی حكومەتی فیدراڵیدا ئەوان هەموو هەوڵێكیان خستووەتە كار تا یاسا سەروەربێت و مافی وەك یەكی و یەكسانی لە هەموو یەكە ئیدارییەكاندا بۆ هەموو لایەك رەچاوبكرێت .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
عیراق 05:45 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

