رێكخراوی میزۆپۆتامیا: دهۆك و هه‌ولێر بۆ په‌نابه‌ران ئارام نین
کوردستان 03:40 PM - 2023-04-19
PUKMEDIA
كۆنگرەی رێكخراوی میزۆپۆتامیا
رێكخراوی میزۆپۆتامیا له‌باره‌ی تیرۆركردنی ئه‌ندامێكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هەدەپە) له‌شاری دهۆك رایگه‌یاند: "حسێن توره‌لی له‌لایه‌ن میتی توركه‌وه تیرۆركراوه و داوا ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ بكوژه‌كه‌ی له دهۆك ده‌ستگیربكرێت".
له‌كۆنگره‌كه‌دا رێكخراوی میزۆپۆتامیا بانگه‌وازیان بۆ حكومه‌تی هه‌رێم كرد كه به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵسێت و تاوانباره‌كان ده‌ستگیر بكات، هه‌روه‌ها به‌هۆی ده‌ستی ناوخۆییه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان ژیانمان به‌هۆی میتی توركیاوه له‌مه‌ترسیدایه‌و چه‌ندینجار هێرش كراوه‌ته سه‌رمان و تیرۆركراوین، له‌كاتێكدا ئێمه په‌نابه‌رین له‌باشووری كوردستان و له‌ده‌ست تیرۆر هه‌ڵهاتووین".
"هه‌ولێرو دهۆك بۆ ئێمه ئارام نیيه‌و تائێستاش ئه‌و تاوانبارانه‌ی ده‌ستیان لهتیرۆركردندا هه‌بووه ده‌ستگیرنه‌كراون و به‌ئازادانه ده‌سوڕێنه‌وه، لێره‌شه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین، خوێنی په‌نابه‌ران له‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داوای پاراستنی خوێنی چالاكوانان و په‌نابه‌ران ده‌كه‌ین" رێكخراوی میزۆپۆتامیا وایوت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنی سێ شه‌ممه نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌باره‌ی تیرۆركردنی ئه‌ندامێكیان له‌لایه‌ن میتی توركی له دهۆك له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاندبوو: "هاوڕێمان حسێن تویرانی له‌ناو كارگه‌كه‌ی خۆیدا له‌لایه‌ن میتی توركيیهوه له‌دهۆك تیرۆركراوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ساڵی پاریش هێرشێكی چه‌كداری بۆسه‌ر هه‌مان كه‌س ئه‌نجامدراو برینداركرا".
رۆژی 17-4-2023، لە شاری دهۆك حسێن تویرانی لەناو كارگەكەی خۆیدا تیرۆركرا، ئەمە لەكاتێكدایە ساڵی پاریش هێرشێكی چەكداری بۆسەر هەمان كەس ئەنجامدراو برینداركرا، نوێنەرایەتی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)ش لەبارەی تیرۆركردنی ئەندامەكەیانەوە رایانگەیاند: "ئاشكرایە ئەم هێرشە سیاسەتی میتە بۆ لەناوبردن و هەڕەشەكردن لەپەنابەرە سیاسییەكان و لەم كۆتاییانەشدا بە هاوكاری لایەنێك لەهەرێمی كوردستان هێرشكردنە سەرمان زیادیكردووە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

