نوێنەرایەتی هەدەپە: بەهاوکاری لایەنێک لەهەرێم تیرۆرکردنمان زیادیکردووە
کوردستان 02:14 PM - 2023-04-18
PUKMEDIA
کۆنگرەی رۆژنامەوانی نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)
نوێنەرایەتی هەدەپە: میت سیاسەتی لەناوبردمان لە هەرێم پەیڕەو دەکات
نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەبارەی
تیرۆرکردنی ئەندامێکیان لە دهۆک رایانگەیاند، "دەزانین ئەم
هێرشە سیاسەتی میتە بۆ لەناوبردن و هەڕەشەکردن لەپەنابەرە سیاسییەکان و لەم کۆتاییانەشدا
بە هاوکاری لایەنێک لەهەرێمی کوردستان هێرشکردنە سەرمان زیادیکردووە".
نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەبارەی
تیرۆرکردنی ئەندامێکیان لەلایەن میتی تورکی لە دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
رایانگەیاند: " دوێنێ دوو شەممە 17-4-2023، لە شاری دهۆک هاوڕێمان حسێن تویرانی
لەناو کارگەکەی خۆیدا لەلایەن میتی تورکیەوە تیرۆرکراوە، ئەمە لەکاتێکدایە ساڵی
پاریش هێرشێکی چەکداری بۆسەر هەمان کەس ئەنجامدراو بریندارکرا".
بە هاوکاری لایەنێک لەهەرێمی کوردستان هێرشەکان زیادیان کردووە
دەشڵێن: "ئێمەش دەزانین ئەم هێرشە سیاسەتی
میتە بۆ لەناوبردن و هەڕەشەکردن لەپەنابەرە سیاسییەکان، باش دەزانین کە بکوژی هاوڕێکانمان
ئەکەپە و مەهەپە و دەسەڵاتی ئەردۆغانن، ئەم هێرشانە شەرمەزار دەکەین، داوا دەکەین
بەرپرسیارانی ئەم هێرشانە دەستگیربکرێن و بە دادپەروەرانە دادگایی بکرێن و ئەم هێرشانە کۆتایی پێ بهێنرێت".
ئەوەش دەڵێن: "بەشێکی گەورە لەو کەسانەی کە
ئاوارەی کوردستان بوون سیاسەتمەدارانی باکوری کوردستانن، بەژیانێکی سەختدا تێدەپەڕن، لەم
کۆتاییانەشدا بە هاوکاری لایەنێک لەهەرێمی کوردستان هێرشکردنە سەریان زیادیکردووە".
"لە چوارچێوەی ئەم رووداوانەشدا پەیامی ئێمە ئەوەیە کە هەر هێزێک
پێیوایە ئێمە بەزیندانی کردن و کوشتن و سەرکۆنە
بێدەنگ دەبین، با باش بزانن ئێمە تا دوا نەفەس لەدژی دوژمنانی کورد دەجەنگین، سەری
خۆمان بۆ کارە تیرۆریەکان و هەڕەشەکانیان دانانەوێنین"، نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی
گەلان وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

