riklam

یه‌كێتی یه‌كده‌نگی و یه‌كه‌می كوردی له‌كه‌ركوك ده‌وێت

کوردستان 11:50 AM - 2023-04-17
 یه‌كێتی یه‌كده‌نگی و یه‌كه‌می كوردی له‌كه‌ركوك ده‌وێت PUKMEDIA

یه‌كێتی یه‌كده‌نگی و یه‌كه‌می كوردی له‌كه‌ركوك ده‌وێت

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كەركوك

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ ئەوەی كە دەنگی بەهەمواری سێهەمی یاسای هەڵبژاردن نەدا، چونكە پێوابوو مافی كوردی لەكەركوك تێدا پێشێلكراوە، بەڵام یەكدەنگی كورد لەكەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان بەگرنگ دەزانێت و بۆ ئەو مەبەستەش چەندینجار هەنگاوی كرداری ناوە، جگە لەپارتی دیموكراتی كوردستان لایەنە كوردستانییەكانی كەركوك لەگەڵ یەكێتی هاوڕان و ئامانجیانە كورد وەك دەنگی یەكەم لەكەركوك بمێنێتەوە.

 

بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جگە لەزیندووكردنەوەی لیژنەی ماددەی 140 لەپێناو پاراستنی مافی پێكهاتەكان، بۆ پتەوكردن و دروستكردنی هەماهەنگی زیاتریش لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عیراق لەپێناو سەقامگیری و ئاسایش و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان بەتایبەت لەكەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەوەرەی هەرێم لەكاتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق داوای دروستكردنی لیوایەكی هاوبەشی بۆ ئەو ناوچانە كردبوو، داواكەی سەرۆكی یەكێتی جێی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بوو، لەوچوارچێوەیەشدا بەهەوڵی یەكێتی توانرا لەبودجەی گشتی ساڵی 2023 ی عیراق، نزیكەی 400 پلەی وەزیفی بۆ ئەو لیوا هاوبەشە جێگیر بكرێت و لیواكە لەداهاتوویەكی نزیكدا دەستبەكاردەبێت.

 

 

كورد دەتوانێت زۆرترین كورسی لەكەركوك بەدەستبهێنێت

 

 

 

رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی 2ی رێكخستنی كەركوك لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند:"دەمانەوێت كورد لەكەركوك بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاكان بكات، بڕ‌یاریشە لەچەند رۆژی داهاتوودا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەكان كۆببینەوە، بەڵام تائێستا تەنها پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ جۆرە بەشدارییەكی نییە".

 

"ئەگەر سەرجەم لایەنە كوردییەكان بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردن بكەن، دەتواندرێت زۆرترین دەنگ بۆ كورد كۆبكرێتەوە، بەوپێیەش زۆرترین كورسی بەدەستدەهێندرێت" رەوەند مەلا مەحمود وایوت.



كورد قۆناغی رزگاری نیشتمانی تێنەپەڕ‌اندووە

 

 

هەمووكات كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان بەشێكی جیانەكراوەی كوردستان بوون، یەكڕ‌یزی و یەكدەنگیش لەوناوچانە بەدیهێنەری  مافەكانی كورد دەبێت لەچوارچێوەی عیراقێكی یەكگرتوو و هەرێمێكی فیدراڵ.


هیوا رەش لێپرسراوی مەڵبەندی 17ی رێكخستنی رۆژئاوای كەركوك لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "كەركوك و ناوچە دابڕ‌ێندراوەكان بابەتێكی هەستیارن، لە مێژوودا هەرگیز كورد دەستبەرداری نابێت، بۆیە  ئەمڕ‌ۆ پێویستمان بە یەكدەنگی و كۆدەنگی كوردە لە ناوچە دابڕ‌ێندراوەكان بۆ ئەوەی بتوانین رێ لەو نادادی و توندوتیژیانە بگرین كە بەرامبەر كوردانی ئەوناوچانە ئەنجامدەدرێت".

 

"ئەگەر كورد یەك لیست بێت دەتوانێت لەهەڵبژاردندا لە نیوە زیاتری دەنگەكانی كەركوك بەدەستبێنێت، بۆ ئەوەی دیموكراسیانە سەرجەم مافەكانی كورد لەوناوچانە لەچوارچێوەی عیراقێكی یەكگرتوو و هەرێمێكی فیدراڵی دەستەبەركەین، ئاشكراشە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك چەند دەستپێشخەر بووە بۆ یەك دەنگی، بەڵام بەداخەوە هەندێك لە لایەنەكان و بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان كەمتر لەو پرسانەدا هاتووەتە پێشەوە كە سوود بە نەتەوەكەمان دەگەیەنن، هەربۆیە تا ئێستا كورد قۆناغی رزگاری نیشتمانی تێنەپەڕ‌اندووە" هیوا رەش وادەڵێت.

 

 

 

كەركوك سەنگی محەكە

 

 

یەكڕ‌یزی كورد لە كەركوك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجومەنی پارێزگاكان بە گرنگ دەزاندرێت كە چاوەڕ‌وان دەكرێت لە داهاتوودا ئەنجامبدرێن، بۆ ئەومەبەستەش یەكێتی بە رەسمی داوای لە لایەنە سیاسییەكان كردووە كە یەكڕ‌یز و یەكدەنگبن و لیستێكی هاوبەش پێكبهێنین و بەبیری تەسكی حزبایەتییەوە لەو پرسە چارەنووسسازە نەڕ‌واندرێت.

 

ئاڤێستا شێخ محەمەد لێپرسراوی مەڵبەندی 18 ی رۆژهەڵاتی كەركوكی یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "یەكێتی هەر لە سەرەتای دروستبوونییەوە لەوە گەیشتووە كە یەكڕ‌یزی بابەتێكی چەندە گرنگە بەتایبەت لەو ناوچانەی چەند نەتەوەیەكی جیاوازی تێدا دەژی، ئەوەش بەرنامە و رێبازی سەرۆك مام جەلال بووە كە بەردەوام كاری بۆ یەكدەنگی گەلەكەمان كردووە لەناوخۆ و دەرەوەی هەرێم، لەدوای پڕ‌ۆسەی ئازادیشەوە لە هەموو بارودۆخ و هەڵبژاردنێكدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوایكردووە كورد بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردن بكات".

 

"بۆ هەڵبژاردنی داهاتووش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەشێوەیەكی رەسمی داوای لە لایەنە سیاسییەكان كردووە كە یەكڕ‌یز و یەكدەنگبن و لیستێكی هاوبەش پێكبهێنین بۆ ئەوەی لەوپڕ‌ۆسەیەدا سەركەوین، چونكە ئەمە بابەتێكی گرنگە و نابێت بە بیری تەسكی حزبایەتییەوە لێی بڕ‌واندرێت، بەڵام بەداخەوە لایەنێكی كوردی نەك حەز بە كۆدەنگی كورد ناكات لە هەڵبژاردنی پارێزگای كەركوك كە هەڵبژاردنێكی گرنگ و چارەنووسسازە بەڵكو كۆسپ دەخەنەڕ‌یگامان و لە سووچێكی ناوچەدابڕ‌ێندراوەكاندا بەرژەوەندی حزبی خۆیان دەخەنە پێش بەرژەوەندی میللەتەكەمان" ئاڤێستا شێخ محەمەد وادەڵێت.

 

یەكێتی هەمیشەخۆی بە خاوەنی كەركوك زانیوە

 

كەركوك بۆ مەسەلەی كورد سەنگی محەكە و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش خۆی بە خاوەنی ناوچە جێناكۆكەكان دەزانێت و یەكدەنگی و یەكهەڵوێستی كورد لە كەركوك و ئەو ناوچانە بە چارەسەری سەرەتا و كۆتایی سەرجەم كێشەكان دەزانێت.

 

لێپرسراوی مەڵبەندی 18 ی رۆژهەڵاتی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەشڵێت: "یەكێتی خۆی بە خاوەنی ناوچە جێناكۆكەكان دەزانێت و وەك هەمیشە دەستی هاوكاری و كۆدەنگی بۆ هەموو لایەنەكان درێژ كردووە تا بتواندرێت لەوڕ‌ێگایەوە مافەكانی گەلەكەمان لەچوارچێوەی دەستووردا بەدیبهێنین و بتوانین وەك كورد بەرامبەر بە ركابەرەكانمان بووەستینەوە بەتایبەت لە كەركوك چونكە كەركوك بۆ مەسەلەی كورد سەنگی محەكە".

 

ئاڤێستا شێخ محەمەد لێپرسراوی مەڵبەندی 18 ی رۆژهەڵاتی كەركوكی یەكێتی وتیشی: "هەرگیز پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵوێستەكانی بەوجۆرە نەبووە كە لە بەرژەوەندی ناوچەجێناكۆكەكان و كەركوك بێت و هەڵوێستێكیش نانوێنێت لە سنوورێك كە نفوز و دەنگی خۆی تێدا كەمبێت، چونكە پارتی حزبایەتی دەكات پاشان كوردایەتی (ئەگەر بشیكات)، خۆ ئەگەر بۆشی بكرێت رێگری لە یەكڕ‌یزی لایەنەكانی دیكەش دەكات". 


فراكسیۆن یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق دەنگی بەهەمواری سێهەمی یاسای هەڵبژاردنی عیراق نەدا، چونكە بە گوێرەی هەمواری سێهەم و تایبەت بە كەركوك مافی دەنگدان لە كوردی رەسەنی شارەكە لە  قەزاو ناحیە كوردستانییە دابڕ‌ێنراوەكان وەردەگیرێتەوە، بەڵام بە مانەوەی ناوی عەرەبی هاوردە دەدرێت، لەكاتێكدا لە كاتی سیاسەتی تەعریبكردندا رژێمی پێشوی دیكتاتۆری هێناونی بۆ ئەو ناوچانەو نیشتەجێی كردون، كە ئەمانە و زۆری تر زیانی مەترسیدار لە كوردی كەركوك دەدەن، كە ماددی مەترسیدار و ناروون و تاریكی نادادپەروەرانەی نێو هەمواری سێهەمی یاساكەن.


بەگوێرەی تۆماری ساڵی 1957 كە كۆپیەكی لەلای سایتی  PUKMEDIA یە، رێژەی دانیشتوانی كەركوك لە ساڵی 1957-1977، بەرزترین رێژەی دانیشتوانەكەی كوردە كە 48.3% و دوای ئەوەش عەرەبە 28.2% و توركمانیش رێژەكەی 21.4% و كلدوئاشوریی 0.4% و ئەوانی دیكەش 1.7%ن، بەڵام لەساڵی 1977 دا رێژەی كورد بەسیاسیەتی تەعریب و راگواستن كەمدەكرێتەوە بۆ 37.6% و رێژەی عەرەب بۆ 44.4%.

پارتی ده‌نگی دا كه‌ركوك نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێم‌

خالید شوانی: زیانی گەورە لە كوردی كەركوك دەدرێت‌

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket