لوقمان وەردی بۆ حكومەتی هەرێم: تازە بە شێخی باڵەكان لیژنە پێكدەهێنێت
کوردستان 01:11 PM - 2023-04-13
PUKMEDIA
لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی
لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رەخنە لە لیژنەكەی مەسرور بارزانی دەگرێت كە بۆ بەدواداچوونی هێرش و هەوڵی تیرۆرەكەی فرۆكەخانەی سلێمانی پێكی هێناوە و دەڵێت: "لە ئێستادا دوای شەش رۆژ كاتێك بابەتی بۆردومانی فڕۆكەخانەی سلێمانی لەلایەن توركیا بووەتە بابەتێكی رۆژەڤی گەرمی میدیای جیهانی، تازە بە شێخی باڵەكانی حكومەتی هەرێم بە كۆمەڵێك تۆمەتی تری بێبنەما، بڕیاری پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوە و بەدواداچونی راستیەكان دەدات".
"ئەو بریارەی حكومەتی هەرێم وەك ئەو پەندەی دەڤەری بادینانە كە دەڵێت: "پاشی تڕێ، خەپشەی بڕێ" وەردی وا بە لیژنەكەی مەسرور بارزانی دەڵێت.
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، لە ئەكاونتی خۆی لە فەیسبووك وتارێكی كورتی بڵاوكردووەتەوە سەبارەت بەو لیژنەیەی تیمی پارتی لە حكومەت گوایە پێكیهێناوە بە دواداچوونی رووداوەكەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.
لوقمان وەردی دەڵێت: "لە دوای گەمارۆ خستنەسەر فڕۆكەخانەی سلێمانی و دواتر بۆردومانكردنی لەلایەن درۆنی توركیا، جگە لە كاردانەوەی ناوخۆیی راستەوخۆ هەریەك لە حكومەتی عیراق، ئەمریكا، بەریتانیا هاتنەسەر خەت وێڕای سەركۆنەكردن پشتیوانیان لە فڕۆكەخانەی سلێمانی كرد "بەڵام" حكومەتی هەرێم سەرەرای ئەوەی هیچ هەڵوێستێكی كردارەكی نەبوو، لەپەیام و قسەكانی لە جیاتی ئیدانەكردن رەوایەتیان دەدا بە گەمارۆی ئاسمانی سلێمانی و پاساویشیان بۆ بۆردومانەكە دەهێنایەوە".
"لە ئێستادا دوای شەش رۆژ كاتێك بابەتی بۆردومانی فڕۆكەخانەی سلێمانی لەلایەن توركیا بووەتە بابەتێكی رۆژەڤی گەرمی میدیای جیھانی، تازە بە شێخی باڵەكان حكومەتی ھەرێم بە كۆمەڵێك تۆمەتی تری بێبنەما، بڕیاری پێكھێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی راستیەكان دەدات؟ ئەو بڕیارەی حكومەتی ھەرێم وەك ئەو پەندەی دەڤەری بادینانە كە دەڵێت (پاشی تڕێ خەپشەی بڕێ) جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی وادەڵێت.
رۆژی 7/4/2022 بەدرۆن هێرش كرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێ تیرۆركردنی مەزڵوم عەبدی و تیمێكی سەربازی ئەمریكا درا و پێكەی ئەلمۆنیتۆری ئەمریكی لە راپۆرتێكیدا ئاشكرایكرد كە مەسرور بارزانی لەلای وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گلەیی لە هاتوچۆی بەرپرسانی هەسەدە كردوە و داوای راگرتنی كردووە".
رۆژنامەی ئەلعەرەبیش ئاشكرایكرد: "كە لەو هێرشەدا هاوئاهەنگی قوڵی نێوان ئەنكەرەو هەولێر هەبووە".
العرب: هاوكاری نێوان ئەنكەرەو هەولێر لە هێرشی فرۆكەخانەی سلێمانیدا هەبووە
ئهلمۆنیتۆری ئهمریكی: راگرتنی گهشتی فڕۆكهخانهی سلێمانی تۆڵهیه
ئهلمۆنیتۆری ئهمریكی: مهسرور بارزانی داوای راگرتنی گهشتهكانی كردووه
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

